سەردێری پرسیار:پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی ئامانجیان بۆتە کۆکردنەوە و زیاد کردنی مال لە بازرگانی؟

بەرواری دانان :2024-02-29 کۆدی پرسیار:3366

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی ئامانجیان بۆتە کۆکردنەوە و زیاد کردنی مال لە بازرگانی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ پیاو گەورەی مالەوەیە و ئیش و کار و بەخێوکردن لەسەر پیاوە، بۆیە باسی پیاوی کردووە، ئافرەتیش هەمان حوکمی پیاوی هەیە ئەگەر ئیش بکات مال و منال بەخێو بکات کەسی نەبێت.

٢ـ قاضي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: کەسابەت مەبەست پێی مال زۆرکردن نییە، بەڵکو مەبەست پێی تەوەسولە بۆ تاعەتی خوا، گەیاندنی خێرە بە براکانی یان خۆ گرتنەوەیە لە داواکردن لە خەڵک، کەسابەت لە شتە باشترینەکانە، لەبەر ئەوەی سوودی بۆ خەڵک و بۆ خۆی هەیە، ئیش و کار باشترە لە سەرقاڵ بوون بە سوننەتەکانەوە، لەبەر ئەوەی سوودی بۆ خەڵک هەیە، باشترینی خەڵکیش ئەوەیە کە زۆرترین سوودی بۆ خەڵک هەبێت).(توضیح الأحکام) (٣/١٦٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام