پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی فێل دەکەن بۆ حەڵاڵ کردنی حەرام؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ فێل کردن لە حەرامکراوەکانی خوای گەورە حەرامە و لە تاوانە گەورەکانە، لەبەر ئەوەی هۆکارە بۆ غەزەب و نەفرەتی خوای گەورە، هەروەها پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (لا ترتکبوا ما ارتکب الیهود، فتستحلوا محارم اللە بأدنی الحیل). أخرجە ابن بطة في (الحیل) صلى الله عليه وسلم (١١٢)، قال ابن تیمیة في (إقامة الدلیل): (هذا إسناد جید، یصحح مثلە الترمذي وغیرە تارة، ویحسنە تارة)، انظر: (الفتاوی الکبری) (٣/١٢٣) وجودە ابن کثیر في (تفسیرە) (٣/٤٩٢)، وحسنە ابن القیم في (تهذیبە) (٥/١٠٣)، وفي (الإغاثة) (١/٣٤٨).
٢ـ فێل کردن لە حەرامکراوەکانی خوای گەورە هۆکارە بۆ بەر غەزەب و نەفرەتی خوای گەورە کەوتن، چونکە ئەوەی فێل دەکات عینادە و بەحسابی خۆی فێل لەخوای گەورە دەکات، خۆی چوواندووە بە جوولەکەکان، هەر کەسێک خۆی بچووێنێت بە هەر قەومێک لەوانە، لەم سەردەمی خۆمان فێل کردن لە حەڵاڵ کردنی حەرام زۆربووە، ئەمەش لەبەر لاوازی ئیمان و لاوازی ترسان لەخوا و بەکەم دانانی ئەحکامەکانی شەریعەت و تووش بوونی خەڵک بە فیتنەی دونیا.