سەردێری پرسیار:باشترین ئیش چ ئیشێکە موسڵمان بیکات؟ شەرع هیچی دیارکردووە؟

بەرواری دانان :2024-02-29 کۆدی پرسیار:3369

پرسیار:

پرسیار: باشترین ئیش چ ئیشێکە موسڵمان بیکات؟ شەرع هیچی دیارکردووە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە باشترین ئیش:

- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کشتوکاڵ باشترینیانە.

- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کڕین و فرۆشتن باشترینیانە.

- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کردەوەی دەستی مرۆڤ باشترینیانە.

- هەندێک زانای تر بۆ ئەوەی چوون مالی غەنیمە.

وتەی ڕاست باشترین ئیش دەگۆڕدرێت بە پێی حال و کەسەکان، کەس هەیە باشترین ئیش بۆی لەوانەیە کشتوکاڵ بێت، هەیە بازرگانی بەپێی جیاوازی کەسەکان، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (احرص علی ما ینفعك، واستعن باللە ولا تعجز). أخرجە مسلم (٢٦٦٤).

شەیبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: پێویست بەوە ناکات بڵێی باشترین ئیش ئەمەیە، چونکە کۆمەڵگا پێویستی بە هەموو پیشەیەک هەیە، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (المؤمن للمؤمن کالبنیان یشد بعصە بعضا). أخرجە البخاري (٤٨١)، ومسلم (٢٥٨٥).

بەڵگەی صحیح هاتوون باشترین ئیش ئەوەیە کە مرۆڤ بەدەستی خۆی ئەنجامی دەدات، یان باشترینیان بەدەست هێنانی مالی کافرەکانە بە جیهاد کردن، لەبەر ئەوەی بەرزکردنەوەی کەلیمەی خوای گەورەشی تێدایە. (زاد المعاد) (٥/٧٩٢-٧٩٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام