سەردێری پرسیار: ئايا دروستە ئافرەت لە مانگی ڕەمەزان حەبي دژی سكپڕی بخوات بۆ ئەوەی بتوانێت رۆژووەكانی تەواو بکات ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 337

پرسیار:

پرسیار // ئايا دروستە ئافرەت لە مانگی ڕەمەزان حەبي دژی سكپڕی بخوات بۆ ئەوەی بتوانێت رۆژووەكانی تەواو بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت ئافرەت حەبی دژی سکپڕی بخوات ئیلا بەم چوار مەرجە نەبێت :

یەکەم : ئەگەر پێویسیتی پێی هەبێت ، وەک ئەوەی کە نەخۆش بێت بەرگەی سکپڕی نەگرێت هەموو ساڵێک یان لاشەی لاواز بێت یان ڕێگری تری هەبێت زیانی پێ بگەیەنێت .

دووەم : دەبێت مێردی ڕێگەی پێ بدات ، چونکە پیاو مافی هەیە لە مناڵ هێنانه دی .

سێیەم : دەبێت پرس بە دکتۆر بکات ئایا ئەم جۆرە حەبانە زیانی بۆی هەیە یان نە .

چوارەم : نابێت ئەم جۆرە حەبانە بخوات بە بەردەوامی ، چونکە بڕینی نەوەی تێدا واتە ڕێگری کردن لە مناڵ بوونی تێدایە بە یەکجاری .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەبی ڕێگری کردنی سکپڕی پێم گەیشتووە لە چەند دکتۆرەوە کە زیان بەخشن ، ئەمەیان ئەگەر ئێمە لە دکتۆرەکانیشەوە نەمان زانیبوایا ئەوە لەلای خۆمانەوە دەمان زانی ، چونکە ڕێگری کردنی شتێکی سروشتی کە خوای گەورە دروستی کردووە و لەسەر ئافرەتانی نەوەی ئادەم نووسیویەتی گومانی تێدا نییە ڕێگری کردنی زیانی هەیە ، خوای گەورە حەکیمە ، ئەم خوێنە دانانێت لەکاتێکی دیار کراو ئیلا حیکمەتێکی لەگەڵ دایە ، ئێمە ڕێگری دەکەین لەبەر ئەوەی زیانی هەیە .

بەلام پێمان گەیشتووە کارەکە لەوەش گەورەترە کە ئێمە بیرمان لێ دەکردەوە ، چونکە هۆکارە بۆ تێکدانی ڕەحم ، وە هۆکارە بۆ نەخۆشی اعصاب ، ئەمەیان دەبێت خوتی لێ بپارێزی )) لقاء الباب المفتوح سؤال رقم (۱۱٤۷) .

نابێت ئافرەت حەبی دژی سکپڕی بخوات لە مانگی ڕەمەزان بۆ تەواو کردنی ڕۆژوو چونکە پێویست ناکات ، بەلکو باش نییە حەب بخۆیت بۆ دژی تووش بوون بە حەیز ئەی چۆن دەبێت بۆ دژی سکپڕی بخۆی کە لەباربردنی مناڵی تێدایە ؟! لەباربردنی مناڵ ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر مناڵ لەبار ببەیت دوای ئەوەی کە ڕوحی بە بەرکراوە ، لەم حالەتە هەموو زانایان یەک دەنگن کە حەڕامە مناڵ لەبارببەیت ، واتە دوای سەد و بیست ڕۆژ .

حالەتی دووەم : ئەگەر منال لەبارببەیت پێش ئەوە ڕوحی بە بەردابکرێت ، ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دروستە ، کە ئەمە وتەی هەندێک حنفی ، شافعی ، حنابلەیە .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن نابێت حەڕامە ، کە ئەمە وتەی مالکی ، هەندێک حنفی ، هەندێک شافعی ، هەندێک حنابلەیە .

ئەگەر چل ڕۆژی یەکەم بێت سوودی تێدا بێت دەلێن دروستە ، بەڵام ئەگەر دوای چل ڕۆژ بێت زانایانی اللجنە دەلێن حەڕامە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام