سەردێری پرسیار:حوکمی فرۆشتنی بەزی مردارەوەبوو و سوود لێ وەرگرتنی بۆ جگە لە خواردن؟

بەرواری دانان :2024-02-29 کۆدی پرسیار:3370

پرسیار:

پرسیار: حوکمی فرۆشتنی بەزی مردارەوەبوو و سوود لێ وەرگرتنی بۆ جگە لە خواردن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ فرۆشتنی بەزی مردارەوەبوو حەرامە.

٢ـ بەکارهێنانی بەزی مردارەوەبوو بۆ جگە لە خواردن وەک کەشتی چەور کردن یان چرا جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە، هۆکاری جیاوازییەکەش بۆ ئەم فەرموودەیە دەگەڕێتەوە.

عَنْ جَابِرِ بنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَقُولُ عَامَ الْفَتْحِ وَهُوَ بِمَكَّةَ: (إِنَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ حَرَّمَ بَيْعَ الْخَمْرِ وَالْمَيْتَةِ وَالْخِنْزِيرِ وَالأَصْنَامِ) فَقِيلَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَرَأَيْتَ شُحُومَ الْمَيْتَةِ فَإِنَّهَا تُطْلَى بِهَا السُّفُنُ وَتُدْهَنُ بِهَا الْجُلُودُ وَيَسْتَصْبِحُ بِهَا النَّاسُ، فَقَالَ: (لا هُوَ حَرَامٌ)، ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) عِنْدَ ذَلِكَ: (قَاتَلَ اللَّهُ الْيَهُودَ إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى لَمَّا حَرَّمَ عَلَيْهِمْ شُحُومَهَا جَمَلُوهُ ثُمَّ بَاعُوهُ فَأَكَلُوا ثَمَنَهُ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.

واتە: لە جابر بن عبد اللە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت گوێی لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بووە لە ساڵی فەتح فەرمووی: (خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی کڕین و فرۆشتنی مەی و مردارەوەبوو و بەراز و پەیکەری حەرام کردووە)، وترا: ئەی نێردراوی خوا ئەی بەزی مردارەوەبوو بۆ بەکارهێنان، چونکە کەشتی پێی چەور دەکرێت و پێستی ئاژەڵی پێی چەور دەکرێت و خەڵک چرای پێ دادەگیرسێنن، فەرمووی: (نەخێر ئەو حەرامە)، پاشان پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەو کاتەیا فەرمووی: (نەفرەتی خوا لە جوولەکە بێت خوای گەورە کاتێک بەزی لەسەر حەرام کردن ئەوان توواواندیەوە و پاشان فرۆشتیان و بەرهەمەکەیان خوارد).

(فقال: لا هو حرام): ئەمەیان ئەگەری دوو مانای هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ضمیرەکە بۆ (بیع) کڕین و فرۆشتن دەگەڕێتەوە، واتە: کڕین و فرۆشتنی بەز حەرامە نەک بەکارهێنانی بۆ ئەم سوودانە، کە ئەمە تەفسیری شافعی و ابن تیمیةیە، چونکە:

- پرسیارکەر پرسیاری کڕین و فرۆشتنی کردووە.

- ابن حجر ڕیوایەتی ئەحمەد باسکردووە دەفەرمووێت: (فما تری في بیع شحوم المیتة). (فتح الباري) (٤/٤٢٥)، (المسند) (٢٢/٣٧٧-٣٧٨).

ڕیوایەتی ئەحمەد لە (المسند) وشەی (بیع)ی تێدانییە، بەڵام ڕاستەکە ئاماژەیە بۆ ئەوە مەبەست پێی کڕین و فرۆشتنە، چونکە تەواوکەری فەرموودەکە دەفەرمووێت: (جملوە، ثم باعوە).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بۆ سوود وەرگرتن لە بەز دەگەڕێتەوە، واتە: نەخێر سوود وەرگرتن لێی بۆ ئەم سوودانە حەرامە، چونکە:

- فەرمووی: (هو)، نەیفەرموو: (هي)، چونکە مەبەست پێی هەموو ئەم ئەو سوودانەیە.

- ضمیر بۆ نزیکترین دەگەڕێتەوە.

- هەروەها ڕێگەدان بۆ ئەم سوودانە سەردەکێشێت بۆ هەڵگرتنی بەز و فرۆشتنی.

فەرموودەکەی ئەگەری هەردوو مانای هەیە، بەڵام وتەی نزیک وتەی یەکەمە، واللە أعلم.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ئایا ضمیری (هو حرام) بۆ (بیع) دەگەڕێتەوە یان بۆ سوود لێ وەرگرتن (الانتفاع)؟

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت سوود لە بەزی مردارەبوو وەربگریت، ئیمام النووي ئەم وتەی داوەتە پال زۆربەی زانایان، چونکە ضمیرەکە بۆ سوود لێ وەرگرتن دەگەڕێتەوە، چونکە:

- ضمیرەکە بۆ نزیکترینیان دەگەڕێتەوە، هەروەها سەردەکێشێت بۆ کڕین و فرۆشتن پێ کردن، کە ئەمە وتەی ابن بازیشە. (شرح صحیح مسلم) (١١/٩).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە سوود لە بەزی مردارەوە بوو وەربگریت بۆ جگە لە خواردن، وەک کەشتی چەور کردن و چرا و سوودی تر، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیة و ابن قیمە، چونکە:

- پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إنما حرم من المیتة أکلها)، ماناکەی ئەوە هەلدەگرێت تەنها خواردنی حەرامە، هەروەها پێغەمبەری خوا نەهی کردووە لە هاوەڵان لە ئاوی کانیاوی ثەمود بخۆنەوە و ڕێگەی پێداون بۆ ئاژەڵەکانیان سوودی لێ وەربگرن لەو ئاوە. أخرجە الخاري (٣٣٧٨)، ومسلم (٢٩٨١) من حدیث عبد اللە بن عمر رضي اللە عنە.

وتەی دووەم وتەیەکی بەهێزە، لەبەر ئەوەی تەنها خواردنی زیانی هەیە، دروستە بەکاری بهێنی بۆ ئەوەی کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت، بابەتی سوود لێ وەرگرتن فراوانترە لە بابەتی کڕین و فرۆشتن، هەموو شتێک کە کڕین و فرۆشتنی حەرام کراوە مانای ئەوە نییە سوود لێ وەرگرتنیشی حەرام کراوە، کەواتە تەلازم لەنێوانیان نییە، هەروەها حەرامی سوود لی وەرگرتنیش مانای ئەوە نییە کە کڕین و فرۆشتنی حەرامە. (زاد المعاد) (٥/٧٦١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام