پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر: (نهی عن لبس القسي والمعصفر)؟
وەڵام: عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) نَهَى عَنْ لُبْسِ الْقَسِيِّ وَالْمُعَصْفَرِ، رَوَاهُ مُسْلِمٌ.
واتە: لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەی کردووە لە لەبەرکردنی جل و بەرگی حەریر و معصفر.
(القسي): واتە: جل و بەرگێکە لە میسرەوە دەهات و لە حەریر دروست کرابوو.
(المعصفر): واتە: جل و بەرگێکە ڕەنگ کراوە بە عصفر، کە ڕووەکێکە ڕەنگەکەی سۆرە و جل و بەرگ پێی بۆیاخ دەکرێت، حەریر و جلی تری هاوشێوەی پێ بۆیاخ دەکرێت.
فەرموودەکە بەڵگەیە نەهی کراوە لە جل و بەرگی معصفر، واتە: جل و بەرگی ڕەنگی سۆر، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون مەکروهە جل و بەرگی سۆر لەبەر بکەیت، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەی حەنەفی و وتەی ڕاستی حەنابلەیە، نەهی یەکە بۆ کەراهەتە.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە، بەڵگە:
ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی کردووە بە سووتاندنی.
ـ پێغەمبەری خوای (ﷺ) فەرمووی: (ئەمە جل و بەرگی کافرە و لەبەری مەکە). ٲخرجە مسلم (٢٠٧٧).
سێیەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە جل و بەرگی معصفر لەبەر بکات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و مالکی یە، بەڵگە:
ـ فەرموودەی صحیح هاتوون پێغەمبەری خوا (ﷺ) جل و بەرگی سۆری لەبەرکردووە، لەوانەی فەرموودەی ئەبو جوحەیفە.
سەبارەت بە فەرموودەی ئەی جوحەیفە دەلێین:
یەکەم: ئەو جل و بەرگە سۆرەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لەبەریکردووە سۆرێکی ساف نەبووە، بەڵکو خەتی ڕەشی لەگەڵی تێکەڵ بووە. (زاد المعاد) لابن القیم (١/١٣٧)، (نیل الأوطار) للشوکاني (٢/١٠٩).
دووەم: نەهی تایبەتە بە جل و بەرگ ڕەنگ کردن بە معصفر، ڕەنگی سۆر بە جگە لە معصفر دروستە. (فتح الباری) لابن حجر (١٠/٣٠٦)، نیل الٲوطار) للشوکاني (٢/١٠٨).
وتەی ڕاست دروستە جل و بەرگی سۆر لەبەر بکەیت ئەگەر جل و بەرگی بەناوبانگ بوون نەبێت و پێچەوانەی جل و بەرگی خەلکی ئەو شارە نەبێت.