پرسیار: بۆچی فرۆشتنی سەگ حەرامە و گوێ درێژ حەڵاڵە لەگەڵ ئەوەش هەردووکیان پیسن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەگ و گوێ درێژ گۆشتیان حەرامە و پیسن، هەردووکیشیان سوودی لی وەردەگرن بۆ بەکارهێنان، سەبارەت بە وەڵام لە دوو ڕووەوەیە:
یەکەم: لەبەر پیسی سەگ، لەبەر ئەوەی پیسییەکەی بەجۆرێکە دەبێت حەوت جار بشۆردرێت و جارێکیشیان بە خۆڵ.
دووەم: سوود وەرگرتن لە سەگ بە ڕەهایی (مطلق)ی ڕێگەی پێ نەدراوە، بەڵکو مقید کراوە بۆ چەند حالەتێک دەتوانی سوودی لی وەربگریت، بەڵام گوێ درێژ بە ڕەهایی سوودی لێ وەردەگریت و مقید نەکراوە، دروستە گوێ درێژ بەخێو بکەیت و ڕابگریت ئەگەر سوودیشی لێ نەبینیت، بەڵام سەگ وا نییە، دروست نییە سەگ بەخێو بکەیت و ڕابگریت مەگەر پێویستیت پێ هەبێت، کەوایە جیاوازییەکە لەم دوو ڕووەوەیە. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٨/٤٨).