پرسیار: ئەگەر جیاوازی کەوتە نێوان کڕیار و فرۆشیار لە نرخدا، وتەی کێ وەردەگیرێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمەدەڵێن:
١ـ ئەگەر خیلاف کەوتە نێوان کڕیار و فرۆشیار و کەسیان بەڵگەیان نەبوو، ئەوە وتە وتەی فرۆشیارە کە خاوەنی کەل و پەلە، نموونە: کڕیار دەڵێت: ئەم کەل و پەلەم بەتۆ فرۆشتووە بە (٢٠٠٠٠٠) دینار، کڕیار دەڵێت: نەخێر بە (١٥٠٠٠٠) دیار بەمنت فرۆشتووە، ئەگەر هیچ بەڵگەیان نەبێت ئەوە قسە قسەی فرۆشیارە، چونکە ئەو خاوەن کەل و پەلە، یان (یتتارکان)، واز لە یەکتر دێنن، بەڵگە:
ـ عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ تَعَالَى عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَقُولُ: (إِذَا اخْتَلَفَ الْمُتَبَايِعَانِ وَلَيْسَ بَيْنَهُمَا بَيِّنَةٌ فَالْقَوْلُ مَا يَقُولُ رَبُّ السِّلْعَةِ أَوْ يَتَتَارَكَانِ) رَوَاهُ الْخَمْسَةُ وَصَحَّحَهُ الْحَاكِمُ.فقد أخرجە أبو داود في کتاب (البیوع)، باب (إذا اختلف البیعان والمبیع قائم) (٣٥١١)، والنسائي (٧/٣٠٢،٣٠٣)، والحاکم (٢/٤٥)، والبیهقي (٥/٣٣٢).
واتە: لە ابن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: گوێم لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەیفەرموو: (ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوان کڕیار و فرۆشیار و هیچ بەڵگەیان نەبوو، ئەوە وتە وتەی خاوەن کەل و پەلە یان واز لە یەکتر دێنن).
(أو یتتارکان): یان واز لە یەکتر دێنن، دەبێت پێش گرێبەست بێت، چونکە لە گرێبەست هەموو شتێک نووسراوە و بەڵگەیە هەیە، نەک دوای گرێبەست، چونکە دوای گرێبەست بەڵگە هەیە مەگەر شتێک بێت لە گرێبەست باس نەکرابێت.
٢- وتە وتەی فرۆشیارە بێ ئەوەی سوێند بخوات، کە ئەمە وتەی شەعبی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیةیە، چونکە:
- فەرموودەکە باسی سوێند خواردنی نەکردووە.
- ئەسل وایە مولکەکە لەژێر دەسەلاتی خاوەن مولک ماوە، بۆیە قسە قسەی خاوەن کەل و پەلە ئەگەر هیچ لا بەڵگەیان نەبوو، نابێت مال دەربچێت لە دەستی خاوەن مال بێ ڕەزامەندی ئەو. (المغني) لابن قدامة (٦/٢٧٩).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەبێت سوێند بخوات، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
- پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (البینة علی المدعي، والیمین علی من أنکر). أخرجە البیهقي (١٠/٢٥٢)، بإسناد صحیح علی ما قالە الحافظ، وسیأتي - إن شاء اللە - الکلام علیە في موضعە.
هەردووکیان (مدع)ی و (منکر)ن، فرۆشیار (مدع)یە بەوەی کە کەل و پەلەکەی بە (٢٠٠٠٠٠) دینار فرۆشتووە و ئینکاری ئەوەش دەکات کە بە (١٥٠٠٠٠) دینار فرۆشت بێت، کڕیاریش بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە (١٥٠٠٠٠) دینار کڕیویەتی و ئینکاری ئەوەش دەکات کە بە (٢٠٠٠٠٠) دیار کڕی بێت، لەسەر ئەمە دەبێت فرۆشیار سوێند بخوات.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە کە سوێند ناخوات، چونکە فرۆشیار خاوەن مولکە نابێت مولک لەدەستی دەبهێنرێت بێ ڕەزامەندی خۆی، یان کڕیار ڕازی دەبێت یان عەقدەکە پوچ دەکرێتەوە، پێویست بە سوێند خواردن ناکات. (نظریة العقد) لابن تیمیة لاپەڕە (١٦٦-١٦٧)، (الشرح الممتع) (٨/٣٥٧).