سەردێری پرسیار:خانووم فرۆشتووە بەڵام مەرجم داناوە تا خانووێک دەدۆزمەوە لەناو خانووەکە دەبم، ئایا ئەم مەرجە دروستە؟

بەرواری دانان :2024-03-03 کۆدی پرسیار:3378

پرسیار:

پرسیار: خانووم فرۆشتووە بەڵام مەرجم داناوە تا خانووێک دەدۆزمەوە لەناو خانووەکە دەبم، ئایا ئەم مەرجە دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- دروستە هەر مەرجێک دابنرێت کە زانراو بن و کڕیار و فرۆشیار ڕازی بن لەسەری، کە ئەمە وتەی ڕاستە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیة و ابن قیم و سعدي یە.

٢- دیارکردنی مەرجی سوود وەرگرتن لێی دەبێت دیاریکراو بێت، لەبەر فەرموودەی جابر: (واشترطت حملانە إلی أهلی)، ئەگەر مجهول بێت دروست نییە، هەندێک زانا دەڵێن دروستە و هەندێکی تر دەڵێن دروست نییە، نموونە: خانووەکەم پێت دەفرۆشم بەوەندە بەڵام تێیدا دەمێنمەوە تا خانوویەک بۆ خۆم دەدۆزمەوە، وتەی ڕاست ئەوەیە دروست نییە، دیارکردنی کات ناکۆکی دەبڕێتەوە و ناهێلێت و دوور دەکەویتەوە لە دروست بوونی ناکۆکی و کێشە، بۆیە ئەگەر گومانت وابوو خانووت دەست ناکەوێت تا یەک مانگ ئەوە دوو مانگ دیار بکە با مۆلەتت پێ بدات لەناو خانووەکە بمێنیتەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر زووتر دۆزیتەوە ببێتە منەت بەسەر خاوەن خانووەکەوە. (فتح ذي الجلال والإكرام) (٩/٦٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام