پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: عن جابر بن عبد اللە رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: أَعْتَقَ رَجُلٌ مِنَّا عَبْدًا لَهُ عَنْ دُبُرٍ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ مَالٌ غَيْرُهُ فَدَعَا بِهِ النَّبِيُّ (ﷺ) فَبَاعَهُ مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ؟
وەڵام: عن جابر بن عبد اللە رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: أَعْتَقَ رَجُلٌ مِنَّا عَبْدًا لَهُ عَنْ دُبُرٍ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ مَالٌ غَيْرُهُ فَدَعَا بِهِ النَّبِيُّ (ﷺ) فَبَاعَهُ مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە جابر بن عبد اللە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پیاوێک لە ئێمە بەندەیەکی ڕزگارکردبوو بەوەی دوای مردنی ئازاد بێت، پیاوەکە هیچ مالی نەبوو، پێغەمبەری خوا (ﷺ) بانگی کرد و بەندەکەی بۆی فرۆشت.
(أعتق رجل منا عن دبر): المدبر: ئەو بەندەیە کە ئازاد کردنی پەیوەست کراوە بە مردنی خاوەنەکەی، نموونە: گەورەی بەندەکە دەڵێت: تۆ دوای مردنی من ئازادی، لەبەر ئەوە پێی دەڵێن (دبر) چونکە دوای ژیانی سەیدەکەی، مردنی دوای ژیانە.
سوودەکانی فەرموودەکە:
١- فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە ئەو بەندەیە بفرۆشیت کە ئازادتت کردووە دوای مردنی خۆت، فەرموودەکە بەڵگەیە ئەم پیاوە هیچ مالی نەمابوو بۆیە و پێویستی پێی هەبوو، هەروەک ڕیوایەت هاتووە: (لم یکن لە مال غیرە)، بۆیە هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروست نییە بفرۆشیت مەگەر پێویستی پێی هەبێت، وەک ئەوەی قەرزی لەسەر بێت یان بۆ نەفەقە پێویستی پێی هەبێت، کە ئەمە حسن و عطاء و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن دقیق العید. (إحکم الأحکام) بحاشیة الصنعاني (٤/٥٦٩).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە بەندە بفرۆشیت بە مطلقی دوای ڕزگار کردن دوای مردن، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە، ڕوخسەتی دا بە فرۆشتنی و پەیوەستی نەکرد بە هیچ حالەتێکەوە، وەک وەسیەتیش وایە کەسێک وەسیەت بکات لە ژیاندا دواتر پەشیمان بێتەوە.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە بفرۆشیت، کە ئەمە وتەی ابن عمر و سعید بن المسیب و شعبی و ئەبو حەنیفە و مالکە، لەبەر ئەوەی بەڵێن پێیدراوە بە ڕزگاربوون دوای مردن، دەبێت وەفا بەم بەڵێنە بکرێت.
وتەی ڕاست دروستە بەندە بفرۆشیت ئەگەر ئازاد کرابوو دوای مردن، ئەگەر مرۆڤ پێویستی پێی هەبوو دەتوانێ بفرۆشێت، ئەگەر پێویستیشی پێ نەبوو مەجالی تێدایە لەسەر وتەی هەندێک زانا.
٢- فەرموودەکە بەڵگەیە مرۆڤ دەبێت واجبەکان پێش سوننەتەکان بخات، ئەم پیاوە بەندەی خۆی ڕزگار کرد پەیوەستی کردن بە دوای مردنی خۆیەوە، ئەم ڕزگارکردنە سوننەت بوو نەک واجب بێت لەسەری، بەڵام مەسرەفی خۆی و مناڵی واجبە لەسەری، بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بۆی فرۆشت.
٣- فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە بەندە ڕزگار بکەیت بەشێوەی (المدبر)، واتە بڵێت: تۆ دوای مردنی من ئازادی، ئازاد کردنەکەی پەیوەست بکەیت بە دوای مردنەوە.
٤- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ جێگیرکردنی بەندایەتی لە ئیسلامدا، ئیسلام هات ڕێزی لە بەندە نا و مافەکانی دیارکرد و هانی ئەوەش دا بەندە ڕزگار بکرێن.
٥- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ گرینگی قەرز کە بەسەر بەندە ڕزگارکردن دەخرێت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەندەکەی فرۆشت بۆ ئەوەی قەرزەکانی پێ بداتەوە، بەندە ڕزگارکردنەکەی پوچ کردەوە لەبەر قەرز.
٦- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ ابن تیمیة کە تەسەڕوفی مفلس لە مالدا جێ بەجێ نابێت، واتە: ئەوەی مولفیس بووە و قەرزی لەسەرە دروست نییە تەسەڕوف لە مالیدا بکات بە بەخشین، وەک خێر و بەندە ڕزگارکردن و شتیی تری هاوشێوەی ئەمانە، جار حەجری خرابێتە سەری یان نە.
ئەمەیان گومانی تێدانییە وتەیەکی بەهێزە، لەبەر ئەوەی مالی پەیوەست بووە بە خەڵکانی ترەوە کە مافیان بەسەریەوە هەیە لە قەرز، چونکە لە عەقل و حیکمەت نییە شتێکی سوننەت ئەنجام بدەیت و واز لە واجب بێنیت. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٩/٧٣-٧٤).
٧- فەرموودەکە بەڵگەیە ئیمام بۆی هەیە تەسەڕوف لە مالی خاوەن قەرزدا بکات بۆ ئەوەی قەرزەکانی بداتەوە، چونکە پێغەمبەری خوا بەندەکەی فرۆشت و قەرزەکانی دایەوە. (فتح ذي الجلال والإکرام) (٩/٧٤).