سەردێری پرسیار: ئایا دروستە ڕجێم دابنێنم بۆ ئەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو نابن یان کەسانێک هەن موسلمان نین ؟ ئایا تاوانبار دەبم ئەگەر ڕجێم بۆیان دابنێم ؟

بەرواری دانان :2018-10-07 کۆدی پرسیار:338

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ڕجێم دابنێنم بۆ ئەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو نابن یان کەسانێک هەن موسلمان نین ؟ ئایا تاوانبار دەبم ئەگەر ڕجێم بۆیان دابنێم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن دەبێت ڕێزی مانگی ڕەمەزان بگریت جا چ لە ولاتی موسلمانان بیت یان لە ولاتی کافرەکان بیت ، هەروەها نابێت یارمەتی کەس بدەیت لە سەرپێچی کردن ئەگەر کافریش بێت ، چونکە زۆربەی زانایان دەلێن کافر بەرپرسیارە لە فروعەکان دین ، ڕۆژی قیامەت لێپریسنەوەی لەگەل دەکریت لەسەر بە ڕۆژوو نەبوونیش .

کەواتە زانایان دەلێن :

یەکەم / ئەگەر کەسەکە موسلمان بوو دروست نییە خواردنی پێ بدەیت یان ڕجێمی بۆ دابنێیت چونکە سەرپێچی کردووە .

دووەم / ئەگەر کەسەکە کافر بوو دروست نییە چونکە ڕۆژی قیامەت کافر محاسەبە دەکرێت لەسەر فروعی شەریعەت .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست کە زۆربەی زانایان لەسەر ئەم وتەیەن ئەوەیە کە کافر مخاطبه بە فروعی شەریعەت ، حەڕامە لەسەر کافر حەریر لەبەر بکات ، هەروەک چۆن حەرامە لەسەر موسلمان . )) شرح مسلم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام