سەردێری پرسیار: مشک ئەگەر کەوتە ناو ڕوون ئایا پیس دەبێت؟

بەرواری دانان :2024-03-04 کۆدی پرسیار:3380

پرسیار:

پرسیار: مشک ئەگەر کەوتە ناو ڕوون ئایا پیس دەبێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ مشک ئەگەر کەوت ناو ڕوون مشکەکە فڕێ دەدەیت و ئەو ڕوونەی دەوروبەریشی، ئەوەی تر پاکە و دروستە بیخۆیت، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ڕوونی زۆر و کەم، هەروەها هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ڕوونی شل و ڕەق، چونکە فەرموودەکە هیچ باسی ڕوونی شل و ڕەقی نەکردووە، کە ئەمە ابن عباس و ابن مسحود و چەند هاوەڵی ترە، وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیة و ابن بازە، بەڵگە:

ـ عَنْ مَيْمُونَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا زَوْجِ النَّبِيِّ (ﷺ) أَنَّ فَأْرَةً وَقَعَتْ فِي سَمْنٍ فَمَاتَتْ فِيهِ فَسُئِلَ النَّبِيُّ (ﷺ) عَنْهَا فَقَالَ: (أَلْقُوهَا وَمَا حَوْلَهَا وَكُلُوهُ) رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ.

واتە: لە (میمونة)ی خێزانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: مشک کەوتە باو ڕوون و تێیدا مرد، پرسیارکرا لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (مشکەکە دەربێنن و ئەوەی دەوروبەری فڕێ بدەن و بیخۆن ڕوونەکە).

هەندێک زانای تر جیاوازی دەخەنە نێوان ڕوونی ڕەق و شل، ڕوونی ڕەق ئەو شوێنەی مشک کەوتۆتە سەری و دەوروبەری پیسە و ئەوەی تر پاکە، سەبارەت بە روونی شل هەمووی پیسە، جا ڕوونەکە زۆر بێت یان کەم بێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەڵگە:

ـ وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (إِذَا وَقَعَتِ الْفَأْرَةُ فِي السَّمْنِ فَإِنْ كَانَ جَامِداً فَأَلْقُوهَا وَمَا حَوْلَهَا، وَإِنْ كَانَ مَائِعًا فَلا تَقْرَبُوهُ) رَوَاهُ أَحْمَدُ وَأَبُو دَاوُدَ، وَقَدْ حَكَمَ عَلَيْهِ الْبُخَارِيُّ وَأَبُو حَاتِـمٍ بِالْوَهْمِ.

واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر مشک کەوتە ناو ڕوون و ڕوونەکەش ڕەق بوو ئەوە مشکەکە فڕێ بدەن و ئەوەی دەوروبەریشی، ئەگەر ڕوونەکەش شل بوو نزیکی مەکەونەوە).

هۆکاری جیاوازییەکە لە صحیح کردن و لاوازکردنی فەرموودەکانە، وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، سەبارەت بە ڕوونی ڕەق هەموو زانایان یەک دەنگن شوێنەکە و دەوروبەری فڕێ دەدرێت. (التمهید) لابن عبد البر (٩/٤٠).

فڕێدانی هەموو ڕوون جا زۆر بێت یان کەم بێت دەبێتە بارگرانی و بەزایەدانی مال، لەبەر ئەوەی کۆگا و شوێنی گەورەی ڕوون و هەنگوین و شلەمەنی تر هەیە، معقول نییە یەک مشک بکەوێتە ناوی حوکم بدەیت بە پیس بوونی هەمووی، ئاو ئەگەر دوو قولە بوو یان زیاتر بوو ئەوە پیسی هەلناگرێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، ئەی چۆن ڕوونێکی زۆر یان هەنگوینێکی زۆر حوکم دەدەیت بە پیس بوونی ئەگەر لە دوو قەلەش زیاتر بێت؟!

٢- حوکم دان بە پاکی ڕوونەکەی تر پەیوەستە بەوەوە کە بۆنی یان ڕەنگی یان تامی نەگۆڕدرابێت، ئەگەر هەست بە یەکێک لەم سێیانە کرا ئەوە ڕوونەکە پیسە و دروست نییە بەکاری بهێنی.

٣- زەیت و هەنگوین و شیر و ماست و شلەمەنی تریش قیاس دەکرێت لەسەر ڕوون ئەگەر مشک کەوتە ناوی و مردبوو. (فتح الباري) لابن الحجر (٩/٦٦٩).

٤- مشک ئەگەر کەوتە ناو ڕوون و پاشان دەرهێنرا زیندوو بوو ئەوە ڕوونەکە پیس نابێت.

٥- ئەوەی باسکرا سەبارەت بەوەی مشک کەوتە ناو ڕوون حەلالە تەنها شوێنەکە و دەوروبەری فڕێ دەدرێت، ئەگەر کەسێک بێز نەدات بەکاری بهێنێ هیچی لەسەر نییە، یان ئەگەر گومانێکی زۆری هەبوو دەتوانێ بدات بە کەسێکی تر و بکات بەخێر، لەسەریشی نییە بۆی ڕوون بکاتەوە کە مشکی کەوتۆتە ناوی، چونکە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەرامە ئەگەر چی وتەیان ڕاستیش نییە، واللە أعلم.

٦- مشک ئەگەر کەوتە ناو ڕوون جا شل بێت یان ڕەق، ئەوە شوێنەکە و دەوروبەرەکەی فڕێ دەدەیت و ئەوەی تر خاوێنە، ئەگەر خاوێن بوو دەتوانی کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام