پرسیار: نوێژم کردووە خوێن بە جل و بەرگمەوە بووە، ئایا نوێژ دروسته؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن خوێنی حەیز پیسە یان ئەوەی لە پێشەوەی ئافرەت دەردەچێت لە خوێن پیسه، واجبە بشۆردرێت بۆ نوێژ ئەگەر بەر جل و بەرگ بکەوێت.
٢ـ خوێن لە پێشەوە یان پاشەوەی مرۆڤ دەربچێت پیسە.
٣ـ خوێن ئەگەر جگە لە پێش و پاشەوە دەربچێت باشتر وایە لابدرێت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، بەلام ئەگەر کەم بوو نوێژی دروستە و چاوپۆشی کراوە.
٤ـ مرۆڤ ئەگەر لەبیری کرد و دوای نوێژ تەواو کردن بیری هاتەوە، نوێژی دروستە و پێویست بە دووبارە کردنەوە ناکاتەوە.
٥ـ لادانی پیسی مەرجە بۆ دروستی نوێژ بەڵام بە نەزانین و لەبیرکردن لادەچێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان و پێویست بە دووبارە کردنەوەی نوێژ ناکاتەوە.