پرسیار: حوکمی مانەوەی ئافرەت لە بەشی ناوخۆیی بۆ خوێندن لە زانکۆ؟ ئایا ئەمە داخلی سەفەر کردن نابێت بێ مەحرەم؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەسڵ وایە هیچی تێدانییە ئافرەت نیشتەجێ بێت لە دەرەوەی مالی خۆی، بەڵام بە مەرج پابەند بێت بە حیجابی شەرعیەوە و ئادابەکانی دەرچوون و هاتنە ژوورەوە، ئەو شوێنەی لێی نیشتەجێ دەبێ ئەمین بێ لە تێکەڵاوی پیاوی نامەحرەم.
٢ـ کاتی چوون و گەڕانەوەی ئافرەت دەبێ مەحرەمی هاتوو چۆی پێ بکات.
٣ـ سەفەر کردنی ئافرەت بێ مەحرەم دروست نییە، سەبارەت بە مانەوە لە شوێنێک کە ئەمین بێ و پابەند بن بە ئادابەکانی شەرعەوە دروستە.