سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (قسط)؟ پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی زۆر دەخەنه سەر (قسط)؟

بەرواری دانان :2024-03-07 کۆدی پرسیار:3383

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (قسط)؟ پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی زۆر دەخەنه سەر (قسط)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ كرین و فرۆشتن بە قسط، واتە بە چەند جار پارەی پێ دەدەیت نەک یەک جار ، ئەمەیان دوو حالەتە:

یەکەم: ئەگەر کالا زیادەی نەخرێتە سەر ئەمەیان دروستە، نموونە: کالاکە یەک نرخی ھەیە چ یەکسەر پارە بدەیت یان بە قەرز بە چەند جار پارە بدەیت، ئەمەیان دروستە.

دووەم: ئەگەر کالا بە نقدی، واتە یەکسەر پارە بدات نرخێک بێت و بە قەرزیش گرانتر بێت، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە:

ـ ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت حەڕامە و ڕیبایە.

ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروستە کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە، وتەی ڕاست مەجالی تێدایە.

٢ـ ئەگەر کڕیار لە یەکێک لە مانگەکان پێی نەکرا قەرزی فرۆشیار بداتەوە یان قەرزەکەی لە کاتی خۆی نەداوە، نابێت فرۆشیار زیادەی بخاتە سەر، چونکە ئەمە ڕیبایە و حەڕامە.

٣ـ فرۆشیار دەبێ زەمیری هەبێت زۆر نەخاتە سەری، بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی بەسەر کڕیارەوە، چونکە زۆربەی ئەوانەی بە قسط شت دەکڕن یان هەژارن، ئەگەر زیادەش نەخاتەسەر باشترە بۆی وەک هاوکاری هەژارەکان کردن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام