سەردێری پرسیار: فریشتەکان لە ڕۆژی قیامەت دادەبەزن، ئایا ئەوانەی عەرشیان هەلگرتووە ئەوانیش دادەبەزن و کێ عەرش هەلدەگرێت؟

بەرواری دانان :2024-03-07 کۆدی پرسیار:3384

پرسیار:

پرسیار: فریشتەکان لە ڕۆژی قیامەت دادەبەزن، ئایا ئەوانەی عەرشیان هەلگرتووە ئەوانیش دادەبەزن و کێ عەرش هەلدەگرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ بەڵگەی صحیح هاتوون لە قورئان و سوننەت فریشتەکان عەرشی خوای گەورەیان هەلگرتووە، ماوەی نێوان نەرمایی گوێی یەکێک لەو فریشتانە بۆ شانی ماوەی (٧٠٠) ساڵ ڕێگایە. وروى أبو داود (٤٧٢٧)، وصححه الألباني في "صحيح أبي داود".

٢ـ فریشتەکان ئێستا عەرشی خوایان هەلگرتووە و ڕۆژی قیامەتیش هەلیدەگرن، ئێستا چوار هەلیان گرتووە و ڕۆژی قیامەتیش هەشت هەلیدەگرن یان هەشت ڕیز هەلیدەگرن، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە.

٣ـ خوای گەورە لەسەر عەرشە و بەسەر هەموو دروستکراوەکانیەوەیە، عەرشەکەشی بەسەر هەموو دروستکراوەکانەوەیە، خوای گەورە دەولەمەندە و پێویستی بە عەرش و هەلگرتنی عەرش و دروستکراوەکانی نییە، هەر بۆیە دەفەرمووێت: (الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا) [غافر:٧]، لەبەر ئەوەی وەهم دروست بووە بەوە خوای گەورە پێویستی بە هەلگرتنی عەرش هەیە، ئاگاداری کردەوە بە تەسبیح کە دەولەمەندە لە هەموو شتێک و پێویستی بە هیچ نییە. (نظم الدرر) للبقاعي (١٧/١٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام