پرسیار: سورەتی (القدر) چەند ناوی هەیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سورەتی (القدر) ئەم ناوەی لێ نراوە لەبەر دووبارە بوونەوەی وشەی (القدر) لەم سورەتەدا، (القدر): واتە: پلە و پایەی بەرز یان تەقدیر کردن. (صائر ذوي التمییز) للفیروزابادي (١/٥٣١).
٢- ئەوەی بەناوبانگ بێت سورەتی (القدر) ئەم دوو ناوەی هەیە: (القدر) و (لیلة القدر).
٣- سەبارەت ناوی سورەتەکان تەوقیفین یان نە زانایان دەڵێن:
ـ فەرموودە جێگیربوون لە پێغەمبەرەوە کە ناوی لە هەندێک سورەتی ناوە، وەک سورەتی (الفاتحة) و (البقرة) و (آل عمران) و (الكهف)، هیچ فەرموودەی صحیح نەهاتوون ناوی لە هەموو سورەتەکانی نابێت.
ـ زۆر لە زانایان بۆ ئەوە چوون ناوی سورەتەکانی قورئان هەمووی تەوقیفین، واتە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ناوی لێ ناون، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەندێکی توقیفین و هەندێکی تر هاوەڵان لێی ناون.