پرسیار: حیکمەت لە ژمارەی ڕەکاعەتەکانی نوێژی واجب چییە؟ بۆچی بەیانی دووە و نیوەڕۆ چوارە و مغرب سێ ڕەکاعەتە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- خوای گەورە پێنج نوێژی واجب کردووە لە شەو و ڕۆژێکدا، ژمارەی ڕەکاعەتەکانی هەر نوێژێک لەسەر حیکمەت و زانست بووە.
٢- هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون حیکمەتی ژمارەی ڕەکاعەتەکانی نوێژی باسکردبێت، بۆیە لەسەر موسڵمان واجبە تەسلیم بێت و پابەند بێت بە شەرعی خوا، هەروەک پێغەمبەر و ئیمانداران وتیان: (سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا) {البقرة:٢٥٨}.
٣- مەرج نییە مرۆڤ هەموو حیکمەتێک بزانێت، چونکە زۆر لە شتەکان حیکمەتەکانیان دیارن و زۆریش دیار نین، ئەوەی گرینگە نابێت بێ حیکمەتی بدرێتە پال خوای گەورە، چونکە کوفرە پەنا بەخوا، بێ حیکمەتی دەدرێتە پال مناڵ و شێت.