سەردێری پرسیار: کەفارەتی ڕۆژوو چیە؟ ئایا سێ ڕۆژووەکە ئەبێ بەسەر یەکەوە بیگری؟

بەرواری دانان: 2024-03-08 کۆدی پرسیار: 3388

پرسیار:

پرسیار: کەفارەتی ڕۆژوو چیە؟ ئایا سێ ڕۆژووەکە ئەبێ بەسەر یەکەوە بیگری؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- ھەر کەسێک بگات بە مانگی ڕەمەزان نەتوانێت بەڕۆژوو بێت لەبەر پیری ، یان نەخۆش بێت ئومێدێ چاک بوونەوەی لێ ناکرێت، ئەو کەسە لەسەری واجب نییە بەڕۆژوو بێت لەبەر نەتوانین، ڕۆژوو دەشکێنێت و بۆ ھەر ڕۆژێک خواردن دەدات بە ھەژارەکان.

٢- کەفارەتی ڕۆژوو ئەوەیە دەبێتە بگرێتەوە ئەگەر ڕۆژووی ڕەمەزان نەت گرت یان شکاندت، ئەگەر کەسەکە عوزری نەبوو و ساغ بوو.

٣- لەوانەیە مەبەستت کەفارەتی سوێند بێت، زانایان دەڵێن باشتر وایە ڕۆژووی کەفارەتی سوێند بەدوای یەک بگریت ئەگەر بە جیا بگریت کەفارەتی دروستە و لەسەری لادەچێت، بەڵگە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ) [المائدة: ٨٩].

ڕووی کردنە بەڵگە: لەم ئایەتە مەرجی دانەناوە سێ ڕۆژووەکان بەدوای یەک بگریت، مەرج دانان بەوە دەبێت لەسەر یەک بگریت پێویستی بە بەڵگەیە.

هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەبێت بەدوای یەک بگریت، چونکە خوێندنەوەی ابن مسعود نەقل کراوە دەفەرمووێت سێ ڕۆژ بەدوای یەک.

ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە سێ ڕۆژووەکەی کەفارەتی سوێند بەجیا بگریت). المحلى (٦/٣٤٤).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشتر وایە ڕۆژووەکان بەدوای یەک بگریت، هەروەک کۆمەڵێک لە پێشینەکان ئەمەیان گوتووە، وەک ابن مسعود خوا لێی ڕازی بێت و کەسانی تر، ئەگەر بە جیا بگریت دروستە و بە کەفارەت دەشێت). فتاوى نور على الدرب (١٦/٤٠٨).

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (باشتر وایە ڕۆژووەکانی کەفارەتی سوێند بەدوای یەک بێت، بەڵام ئەگەر ناوبڕ کەوتە نێوان ڕۆژووەکان هیچی تێدا). فتاوى اللجنة الدائمة (٢٢/٢٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مرۆڤ نەیتوانی بەندە ڕزگار بکات یان خواردن بدات یان جل و بەرگیان پێ بدات، ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت، بەلام دەبێت ئەو سێ ڕۆژە بەدوای یەک بگرێت و لە نێوان ئەم سێ ڕۆژە ڕۆژوو نەشکێنێت). فتاوى منار الإسلام (٣/٦٦٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام