سەردێری پرسیار: ️دروستە بە پێ نان وورد بکەین بۆ ماڵات؟ دەگوتری نان پیرۆزە؟

بەرواری دانان :2024-03-08 کۆدی پرسیار:3389

پرسیار:

پرسیار: ️دروستە بە پێ نان وورد بکەین بۆ ماڵات؟ دەگوتری نان پیرۆزە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ ئەسڵ وایە دانانی قاچ لەسەر نان مەکروهە، لەبەر ئەوەی بەکەم دانانی نیعمەتی و ڕێزی تێدایە.

٢ـ کەراهەت لادەچێت لەکاتی پێویستی، ئەگەر بەدەست نان وورد نەبێت دەتوانێ قاچ بەکاربهێنێت.

٣ـ پیرۆز کردنی نان بە ماچ کردن و لەسەر نێوچاوان دانان هیچ ئەسل و ئەساسی نییە، ئەویش نیعەتێکە وەک هەموو نیعمەتەکانی تر.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام