پرسیار: ئەگەر خاوەنی نێرینە مەرج دابنێت ئەو کاتە پاداشتم دەوێت ئەگەر مێینەکەت سکی پڕ بوو، ئایا ئەمەش حەرامە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەوەی زۆر جەختی لێکرابێت ئەوەیە پاداشت وەربگریت لەسەر نێرینە چوونە لای مێینە، لەبەر ئەوەی (غرر) تێدایە، نازانیت ئاوی نێرینە دەچێتە ناو ڕەحمی مێینە یان نە، شتەکە پەیوەستە بە شەهوەتی نێرینەوە، ئەمەیان نابێت.
٢- ئەگەر خاوەنی نێرینە مەرجیش دابنێت ئەگەر مێینە سکی پڕ بوو ئەوکات پاداشتم دەوێت، ئەمەش هەندێک زانا دەڵێن دروست نییە، چونکە:
- بەڵگەکان گشتین و تایبەتی نەکردوون بە هیچ حالەتێک.
- عیلەتەکە تەنها (غرر) نییە، بەڵکو ڕێگری کردنی فەزل و چاکەیە و حەسوودی یە.
هەندێک زانای تر دەڵێن دروستە و مەجالی تێدایە، لەبەر ئەوەی (غرر)ی تێدانییە، گومانی تێدانییە وەک حالەتی یەکەم نییە و دەتوانی بڵێی لەسەر وتەی هەندێک زانا مەجالی تێدایە.
هەندێک زانا دەڵێن ئەگەر کەسێک هیچ نێری دەست نەکەوت مەگەر بە پارە بێت بۆ چوونە لای مێینەی، ئەوە دروستە پارە بدات ئەوەی وەردەگرێت تاوانبار دەبێت، لەبەر ئەوەی هیچ ڕێگەی تری نییە بۆ ئەم سوودە.