پرسیار: حوکمی فرۆشتنی ئاوی نێرینەی ئاژەڵ؟ ئێستا بەهۆی سرنجەوە دەفرۆشرێت و لە ئاژەڵ دەدرێت، ئایا ئەمە دروستە؟
وەڵام: فرۆشتنی ئاوی نێرینە ئەگەر بخەیتە ناو سرنج کە ئێستا پێی دەڵێن (التلقیح الصناعي للحیوانات) هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە، چونکە:
- هیچ (غرر)ی تێدا نییە و دەتوانێت ئاوەکە تەسلیم بکات.
- هەروەها مەنییەکە پاکە لە شتە پیسەکان نییە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، پێچەوانەی ئەبو حەنیفە دەڵێت مەنییەکە پیسە و نابێت بفرۆشیت.
هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمەشیان فرۆشتنی ئاوی نێرینەیە و کەمترین شت ئەوەیە مەکروهە، چونکە عیلەتەکە تەنها (غرر) نییە، دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە ئەگەر ئاوەکە سوودی هەبێت و هەروەها نرخەکەشی زۆر گران نەبێت. (الموقع الرسمي للهيئة العامة للشؤون الإسلامية والأوقاف - رقم الفتوى 96936). (التاج والإكليل) للمواق (4/364)، (منح الجليل) لعليش (5/37).