پرسیار: هۆکاری حەرامکردنی زار (نرد) چیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن: 
١ـ زار کردن (نرد)  دوو حاڵەتە: 
یەکەم: ئەگەر لەسەر مال و پارە بکرێت ئەوە قومارە و حەرامە بە یەک دەنگی هەموو زانایان. 
دووەم: ئەگەر لەسەر هیچ نەکرێت ئەوە حەرامە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان. (شرح مسلم) لنووي (١٥/ ١٥)ٚ. 
٢ـ حیکمەتی حەرام بوونی زار: 
یەکەم: زۆربەی جار مرۆڤ سەرقاڵ دەکات لە زیکری خوای گەورە، لەبەر ئەوەی جۆرێکە لە جۆرەکانی (المیسر) کە زیادەڕەوی تێیدا دەکرێت و هیچ سوودی بۆ دین و دونیای نییە. 
دووەم: سەردەکێشێت بۆ قومار و تەرککردنی واجبەکان و تووش بوون بە درۆ، بۆیە ڕێگری لێ دەکرێت.