سەردێری پرسیار:وشەی: (تو شەرەفت) و (بە شەرەفت) و (بە شەرەفم) هەرسێکی شیرکە یان نا؟

بەرواری دانان :2024-03-12 کۆدی پرسیار:3395

پرسیار:

پرسیار: وشەی: (تو شەرەفت) و (بە شەرەفت) و (بە شەرەفم) هەرسێکی شیرکە یان نا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ سوێند خواردن بە بێجگە لەخوا ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: کەسێک سوێند بە جگە لەخوا دەخوات و باوەڕی وایە سوێند پێ خوراو یەکسانە لەگەڵ خوا لە بەگەورە دانان، ئەمە کوفری گەورەیە و لەدین دەردەچێت.

دووەم: کەسێک سوێند بە جگە لەخوا دەخوات و باوەڕی وانییە سوێند پێ خوراو یەکسانە لەگەڵ خوا لە بەگەورە دانان، ئەمە کوفری بچووکە و لەدین دەرناچێت.

سێیەم: کەسێک سوێند دەخوات بە بێجگە لەخوا و هیچ مەبەستی لە دڵدا نییە، وەک ئەوەی کەسێک بەردەوام سوێند خواردن بە پێغەمبەر لەسەر زاریەتی، ئەمەیان مەبەستی حەقیقەتی سوێندی نییە بەڵکو لەسەر زاریەتی وەک لەغو، ئەمە شیرکە، چونکە بەگەورە دانانی بێجگە لەخوای تێدایە، چونکە شیرک هەیە لە وتەدا هەروەک چۆن شیرک هەیە لە نییەتدا.

٢ـ وتنی وشەی (تو شەرەفت) و (بە شەرەفت) و (بە شەرەفم) شیرکە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام