سەردێری پرسیار:ئەگەر دەستت بە خوێن هات ئایا دەست نوێژت دەشکێ یان نا؟

بەرواری دانان :2024-03-12 کۆدی پرسیار:3396

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر دەستت بە خوێن هات ئایا دەست نوێژت دەشکێ یان نا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ ئەسڵ لە هەلوەشێنەرەکانی دەست نوێژ وەستانە مەگەر بەڵگەی صحیح هەبێت.

٢ـ خوێن دەست نوێژ ناشکێنێت، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگە نەهاتوون.

٣ـ خوێن پیسە یان خاوێنه، زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پیسە، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون خاوێنە کە ئەمە وتەی ڕاسته، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام