پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (بیع الغرر)؟
وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) عَنْ بَيْعِ الْحَصَاةِ، وَعَنْ بَيْعِ الْغَرَرِ، رَوَاهُ مُسْلِمٌ.
واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە فڕێدانی بەرد بۆ کڕین و فرۆشتن، نەهی کردووە لە فرۆشتنی شتی شاراوە و نادیار.
(بیع الغرر): کڕین و فرۆشتنێکە شاراوەیە و زانراو نییە، ئەوەی پێشتریش بەرد شارەوەیە بۆیە شەرع حەرامی کردووە، ئەم عطفە هی عامە بەسەر خاصەوە، (غرر) لەم سێ شتە هەیە:
یەکەم: (غرر) لە خودی شتەکە، وەک ئەوەی بەرد فڕێ دەداتە ناو کۆمەڵە ئاژەڵێکی جۆراوجۆر، بەر هەر یەکێکیان کەوت بەو نرخە بۆی، ئەمەیان خودی شتەکە دیار نییە.
دووەم: (غرر) لە نرخی شتەکە، وەک ئەوەی لە گرێبەستەکە نرخی دیار نەکردووە و کڕیار نازانێت، یان نرخەکە نەبڕدراوەتەوە یەکلا نەبۆتەوە.
سێیەم: (غرر) لە کاتەکەشی هەیە، وەک ئەوە تا فلانە کەس دێتەوە یان شتێکی تری نادیار.
ئەم کڕین و فرۆشتنە گرێبەستەکەی پوچە جا (غرر) لە شتەکەدا بێت یان نرخەکەی یان کاتەکەی، زۆر جۆری داخل دەبێت.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت: (نەهی کرد لە (بیع الغرر) ئەسلێکی گەورەیە لە ئەسلەکانی (کتاب البیوع)، بۆیە ئیمام مسلم (بیع الغرر) پێش خستووە، زۆر بابەتی تر لەخۆ دەگرێت). (شرح صحیح مسلم) (٩/٤١١).