سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (بیع الحصاة)؟

بەرواری دانان :2024-03-12 کۆدی پرسیار:3398

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر (بیع الحصاة)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) عَنْ بَيْعِ الْحَصَاةِ، وَعَنْ بَيْعِ الْغَرَرِ، رَوَاهُ مُسْلِمٌ.

واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە فڕێدانی بەرد بۆ کڕین و فرۆشتن، نەهی کردووە لە فرۆشتنی شتی شاراوە و نادیار.

(بیع الحصاة): واتە: نەهی کراوە لە کڕین و فرۆشتنێک بەردی تێدا بەکاربێت، کە هەموو ئەم جۆرانە دەگرێتەوە:

١- فرۆشیار بە کڕیار دەڵێت ئەگەر بردم فڕێدا ئەوە کڕین و فرۆشتن لەنێوانمان واجب دەبێت، کە ئەمە تەفسیری فەرموودە ناسەکانە.

٢- فرۆشیار بە کڕیار دەڵێت بەرد فڕێ بدە بکەوێتە سەر هەر جل و بەرگێک بۆتۆ بەو نرخە.

٣- زەوییەکەی خۆی ئەوەندە دەفرۆشێت کە بەرد فڕێ دەدات.

٤- کەل و پەلی خۆی دەفرۆشێت بەقەد ئەوەی مشتی بۆ بەرد دەبات چەند بەردە هاتنە ناو دەستی بەوەندە پارەیە دەفرۆشێت.

٥- مەڕو بزنەکانی خۆی کۆدەکاتەوە بەرد فڕێ دەدات، بەردەکە بەر کامە ئاژەڵ بکەوێت بۆ کەسەکە بەوەندە پارەیە. (زاد المعاد) (٥/٨١٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام