پرسیار // ئایا دروستە زیکری خوا بکرێت بەناوی الله واته بەتەنها وتنی اللە الله ؟
وەلام // زیکری خوا کردن بەتەنها وتنی اللە اللە داهێنراوە ، نە له قورئان و نه له سونەت و نه له هاوەلان و سێ سەدەی زێڕینی پێشینان جێگیر نەبووە ، بەلکو هەندێک سۆفی گومڕا بوونە بە هەندێک ئایەت و فەرموودە ، لەوانە :
شوبهەی یەکەم : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قل اللە ثم ذرهم فی خوضهم یلعبون )) [ الانعام : ٩١ ] ، واتە : بلێ اللە ، پاشان وازیان لێ بهێنە با هەر قسەی نابەجێ بکەن .
ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە دەتوانیت زیکری خوا بکەیت بلێیت اللە اللە .
زانایان لە وەلام دا دەلێن تەفسیر کردنی ئەم ئایەتە بەم شێوەیە هەلەیە بە یەک دەنگی هەموو زانایان ، چونکە پێش باس کردنی : (( قل اللە )) ئایەتەکە دەفەرمووێت : (( قل من ٲنزل الکتاب الذی جاء به موسی ...)) واتە : بلێ کێ ئەو کتابەی دابەزاندووە کە موسی پێ هاتووە یان هێناویەتی ؟ لە وەلام دا بلێ : (( قل اللە )) واتە : بلێ خوای گەورە .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ( قل اللە ) واتە :
(۱) ئەی محمد اللە ئەو کتابەی دابەزاندووە بۆ موسی و وە ئەم کتابەش کە بۆ من هاتووە .
(۲) یان خوای گەورە ئێوەی فێرە کتاب کردووە ...)) الجامع لأحکام القران ج ٨ لاپەڕە ٤٥٦
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە هەلەیە بە یەک دەنگی هەموو زانایان (( قل اللە )) ماناکەی ئەوەیە کە اللە ئەو کتابەی بۆ موسی دابەزاندووە کە پێی هاتووە ، (( قل اللە ) واتە : بلێ اللە وەلامە بۆ (( قل من ٲنزل الکتاب الذی جاء به موسی )) ..... )) مجموعە الفتاوی ابن تیمیە ج ۱۰ لاپەڕە ۲۲٨
شوبهەی دووەم : عن انس بن مالك رضی الله عنه ٲن النبی صلی الله علیه وسلم قال : (( لاتقوم الساعة حتی لایقال فی الارض الله الله )) رواە مسلم ( ۱٤٨) ، واتە : قیامەت هەلناستێت هەتا کەس لەسەر زەوی نەمێنێت بلێت : اللە اللە .
دەلێن ئەمە بەلگەیە کە دروستە زیکری خوا بکەیت تەنها بلێیت اللە کە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە .
زانایان لە وەلام دا دەلێن ئەمە نابێتە بەلگە چونکە :
(۱) روایەت هاتووە دەفەرمووێت : (( لا تقوم الساعة علی ٲحد یقول : لا ٳله ٳلا الله )) رواە احمد ، واتە : قیامەت هەلناستێت لەسەر کەس بلێت لا ٳلە ٳلا اللە .
ئەمە بەلگەیە کە مەبەسی فەرموودەکە ئەوەیە کە قیامەت هەلناستێت بەسەر یەکتاپەرستان کە دەلێن : لا ٳلە ٳلا اللە .
(۲) وتنی تەنها للە مانای تەواو هەلناگرێت ، دەبێت زیکرێک بکەیت مانای تەواو بدات .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایانی زمانی عەرەبی و زمانەکانی تر یەک دەنگن کە ناو بەتەنها نابێت و جوان نییە لەسەری بوەستیت ، ڕستە تەواو نییە و وە سوود بەخشیش نییە )) مجموعە الفتاوی ابن تیمییە ج ۱۰ لاپەڕە ٥٦٤
(۳) هاوەلان و تابعین و ئەوانەی تر دوای ئەوان کەس بەم شێوەیە لەم فەرموودەیە نەگەیشتوون کە زیکر خوا بەتەنها بە وتنی اللە بکرێت .
(٤) هەروەها هیج زانایەک ئەم فەرموودەیەی بەم شێوەیە تەفسیر نەکردووە .
شوبهەی سێیەم : وتنی تەنها اللە اللە زیکرە کە چەندین ئایەت هاتوون هانی ئیماداران دەدا بۆ زیکر کردن .
زانایان لە وەلام دا دەلێن ئەگەر زیکر بوایا فەرموودیەکی ڕوون و ئاشکرا دەهات کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت کردوویەتی یان هاوەلان بەلکو لە سێ سەدەی زێڕینیش نەکراوە .
بکر ابو زید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانای پایە بەرز محمد صدیق حسن خان لێکۆلینەوەی گرینگی هەیە سەبارەت بەوەی کە دروست نییە زیکری خوا بکرێت بەتەنها وتنی اللە ، کە هیج بنچینەیەکی نییە نە لە قورئان و سونەت و هاوەلان و سێ سەدەی پێشینان .
هەندێک دەق هاتوون دەکەنە بەلگە بۆ خۆیان کە نابنە بەلگە ، لەوانە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قل اللە ثم ذرهم في خوضهم یلعبون ))
هەروەها فەروودەی ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا تقوم الساعة حتی لا یقال في الارض : اللە اللە )) رواە مسلم ، والترمذی ، واتە : قیامەت هەڵناستێت هەتا کەس لەسەر زەوی نەمێنێت بلێت : اللە اللە .
ذهبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە کتابی (( السیر )) دەفەرمووێت : مەبەست لەم دوو دەقە وشەی لا ٳلە ٳلا اللە بەڕێگای ئیشارەت .......... )) معجم المناهی اللفظیة لاپەڕە ۱۲۰ ــ۱۲۱
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ