پرسیار: حیکمەت لە حەرام کردنی (بیع الغرر) چییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن حیکمەت لە حەرام کردنی (بیع الغرر) ئەم دوو شتەیە:
یەکەم: بۆ ئەوەی مالی خەڵک پارێزراو بێت و بەزایە نەچێت و نەخورێت بە ناحەق.
دووەم: بۆ ئەوەی کێشە نەکەوێتە نێوان خەڵک، چونکە (بیع الغرر) دەبێتە هۆی دروست بوونی ناکۆکی.