سەردێری پرسیار:دروستە بڵێیت بۆ خاتری پێغەمبەری خوا (ﷺ) یان مانگی ڕەمەزان لێمان خۆشبە؟

بەرواری دانان :2024-03-13 کۆدی پرسیار:3401

پرسیار:

پرسیار: دروستە بڵێیت بۆ خاتری پێغەمبەری خوا (ﷺ) یان مانگی ڕەمەزان لێمان خۆشبە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- تەوەسل ھەیە دروستە و ھەیە شیرکە و ھەیە بیدعەیە.

یەکەم: (تەوسولی دروست یان ڕێگەپێدراوە):

- تەوەسول بەناو و سیفەتەکانی خوای گەورە.

- تەوەسول کردن بە کردەوەی باش و ئیمان هێنان بە خوا و پێغەمبەر (ﷺ).

- تەوەسل کردن بە باسکردنی حالی خۆی، واتە دوعاخوێن باسی حالی خۆی بکات و لەگەڵ پێویستی خۆی، لەوانە وتەی موسا (علیە السلام): (رب إني لما أنزلت إلي من خير فقير) [سورة القصص: الآية ٢٤].

- تەوەسل کردن بە دوعای پیاوێکی باش کە زیندوو بێت و ئومێدی قبول بوونی دوعای ھەبێت، چونکە ھاوەڵان داوایان لە پێغەمبەر دەکرد دوعا بکات بۆیان بە شێوەیەکی گشتی، یان دوعای خاص.

دووەم: (تەوەسولی شیرک): تەوەسل بکات بە دوعای مردوو و داوای لێ بکات دوعا بۆی بکات لە خوا، ئەمە وەسیلەی شەرعی و ڕاست نییە، بەلکو لە بێ عەقلی داوا لە مردوو بکەیت بۆ ئەوەی دوعات بۆ بکات لەخوا.

سێیەم: (تەوەسولی بیدعە): تەوەسول کردن بە جاهی پێغەمبەر (ﷺ) و فریشتەکان و پیاوچاکان، ئەمەیان بیدعەیە و هۆکارە بۆ تووش بوون بە شیرک.

٢- تەوەسول کردن بە پێغەمبەری خوا (ﷺ) و مانگی ڕەمەزان دروست نییە و بیدعەیە، هۆکارە بۆ تووش بوون بە شیرک.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام