پرسیار: فریشتەکان نێرینەن یان مێینەن؟ حوکمی وەسف کردنیان بە نێر یان مێ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ وەسف کردنی فریشتەکان بە مێینە کوفرە و بەدرۆخستنەوەی قورئانی پیرۆزە.
٢ـ وەسف کردنی فریشتەکان بە نێرینە ئەمەیان هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون، بۆیە وتەی ڕاست ئەوەیە بوەستیت و وەسف نەکەیت بە وەسفێک بەڵگە لەسەری نەهاتووە، وەسف کردنی بە نێرینە کوفر نییە وەک وەسف کردن بە مێینە، بەڵکو هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فریشتەکان نێرینەن، کە ئەمە وتەی أبو مجلز و رازی و ابن بازە. (مجموع فتاوى ابن باز) (8/ 424)، (تفسير الرازي) (20/199)، (معاني القرآن) (2/60)، (تفسير ابن جرير) (10/221).
٣ـ وتەی ڕاست فریشتەکان نە نێرینەن نە مێینەن، مناڵیان نابێت و خواردن خواردنەوەش ناخۆن و ناخۆنەوە. (ربيع الأبرار ونصوص الأخيار) للزمخشري (1/ 308)، (فتح الباري) لابن حجر (6/ 306).