سەردێری پرسیار:فرۆشتن و قەرز پێکەوە حەرامن؟ مەبەست لەم فەرموودەیە چییە: (لا یحل سلف وبیع)؟

بەرواری دانان :2024-03-15 کۆدی پرسیار:3404

پرسیار:

پرسیار: فرۆشتن و قەرز پێکەوە حەرامن؟ مەبەست لەم فەرموودەیە چییە: (لا یحل سلف وبیع)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: لە عمرو بن شعیب دەگێڕنەوە ئەویش لە باوکییەوە ئەویش لە باپیری دەگێڕێتەوە خوا لە هەموویان ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (حەلال نییە قەرز و فرۆشتن پێکەوە). فقد أخرجە أبو داود (٣٥٠٤)، والترمذي (١٢٣٤)، والنسائي (٧/٢٨٨)، وابن ماجە (٢١٨٨)، وأحمد (١١/٢٠٣،٢٥٣،٥١٦)، والحاکم (٢/١٧).

فەرموودەکە بەڵگەیە کۆکردنەوەی فرۆشتن و قەرز (بیع وسلف) دروست نییە، (السلف) مەبەست پێی قەرزە، وەک ئەوەی بڵێیت: ئەم ئوتومبێلەت پێ دەفرۆشم بەوەی تۆش ئەوەندە پارەم بەقەرز پێ بدەیت، یان ئەوەندە پارەت بە قەرز پێ دەدەم تۆش ئوتومبێلەکەت پێم بفرۆشە، ئەمەیان دروستە نییە و حەرامە و هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (التمهید) (٢٤/٣٨٥)، (الإفضاح) (١/٣٦٠)، (بدایة المجتهد) (٣/٣١٢).

ڕووی قەدەغەکردن چونکە فرۆشتن هۆکارە بۆ قەرز، لەسەر ئەمە قەرز سوودی ڕاکێشا، چونکە قەرزی پێ نادات تا شتەکەی پێ دەفرۆشێت، قەرز دەبێت خالی بێت لە سوود و بەرژەوەندی خۆی، نابێت مەبەستی حاجەتێکی خۆی هەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام