سەردێری پرسیار:ئەگەر بە کەسێ بڵێی ئەوەندە پارەیەم بە قەرز بدێ فلانە شتت پێ ئەدەم بە خۆڕایی؟ واتە ئەو شتەی پێی ئەدەیت دڵی نەرم کات بۆ قەرزدان ئەمە دروستە؟

بەرواری دانان :2024-03-17 کۆدی پرسیار:3406

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر بە کەسێ بڵێی ئەوەندە پارەیەم بە قەرز بدێ فلانە شتت پێ ئەدەم بە خۆڕایی؟ واتە ئەو شتەی پێی ئەدەیت دڵی نەرم کات بۆ قەرزدان ئەمە دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ پارەدان بە خەڵک بە قەرز لە گرێبەستی چاکەکردنە نابێ خاوەن قەرز مەرج دابنێت بۆ بەدەست هێنانی سوودێک بەرامبەر قەرز، کە هەموو زانایان یەک دەنگن هەموو قەرزێک قازانج ڕابکێشێت ڕیبایە.

٢ـ ئەگەر قەرزار وەک چاکەی خاوەن قەرز دانەوە شتێکی پێ بدات بە خۆڕایی بێ ئەوەی سەرەتای قەرزکردن بە مەرج دانابێت، ئەمەیان هیچی تێدانییە و دروستە.

٣ـ نابێت ئەوەی پارە قەرز دەکات بە خاوەن مال بڵێت فلانە شتت بەخۆڕایی پێ دەدەم ئەگەر پارەم بە قەرز پێ بدەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام