سەردێری پرسیار: حوکمی نرخی کەل و پەل زیاد کردن بێ ئەوەی بیکڕێت ۆ ئەوەی کڕیار هەلبخەلەتێنێت، (واتە: نجش)؟

بەرواری دانان :2024-03-17 کۆدی پرسیار:3407

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نرخی کەل و پەل زیاد کردن بێ ئەوەی بیکڕێت ۆ ئەوەی کڕیار هەلبخەلەتێنێت، (واتە: نجش)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: (بیع النجش): ئەوەیە کەسێک نرخی کەل و پەلەکە زیاد دەکات مەبەستی کڕینی نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە تا سوود بە فڕۆشیار بگەیەنێت یان زیان بە کڕیار بگەیەنێت و هەلبخەلەتێنێت و نرخی زۆری پێ بدا و بە گران بیکڕێ، یان مەدحی کەل و پەلەکە دەکات بۆ ئەوەی بیفرۆشێت.(شرح صحيح مسلم) للنووي (10/159)، (تبيين الحقائق) للزيلعي (4/67)، (الإنصاف) للمرداوي (4/284)، (التاج والإكليل) للمواق (4/377).

عنِ ابنِ عُمرَ رَضِيَ اللهُ عنهُ قال: (نَهى النَّبيُّ (ﷺ) عنِ النَّجْشِ). أخرجه البخاري (2142) واللَّفظُ له، ومسلم (1516).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لە نجش).

زانایان دەڵێن (نجش) فێل کردن و هەلخەلاتاندن لەلایەن فرۆشیاریشەوە هەیە، وەک ئەوەی دەڵێت: ئەم کەل و پەلە بەوەندە کڕیتم دڕۆش دەکات، بۆ ئەوەی کڕیار فریو بدات و هەلبخەلەتێنێت، کڕیاریش بە نرخێکی گران دەیکڕێت، یان دەڵێت: ئەم کەل و پەلە ئەوەندەیان پێداوم نەم فرۆشتووە کەچی درۆش دەکات.

فەرموودەکە بەڵگەیە (نجش) فێل کردن و هەلخەلەتاندن حەرامە، چونکە:

ـ نەهی کراوە، ئەسل لە نەهی بۆ حەرام بوونە. ـ هەروەها هەموو زانایان یەک لەسەر حەرام بوونی (نجش). (شرح ابن بطال علی صحیح البخاري) (٦/٢٧٠)، (التمهيد) لابن عبد البر (13/348)، (شرح صحيح مسلم) (10/159).

ـ فێل کردن و هەلخەلەتاندن برای موسڵمانە، واجبە موسڵمان ئەوەی بۆ خۆی پێ خۆشە بۆ براکەشی پێ خۆش بێ، واجبە ئامۆژگاری خێری بکات و سوودی بەرژەوەندی بۆ براکەی بوێت نەک زیانی پێ بگەیەنێت.

ئەگەر فێل کردن لەلایەن کەسێکەوە کرا نەک فرۆشیار، فرۆشیار ئاگای لێ نییە، لەم حاڵەتە فرۆشیار تاوانبار نابێ تەنها ئەو کەسە تاوانبار دەبێ کە فێلی کردووە (واتە: ناجش تاوانبار دەبێت).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام