سەردێری پرسیار:حوکمی ووتنی(امین) لە دوای ئیمام کاتێ سورەتی (الفاتحة) دەخوێنێت؟ ئایا ئافرەت دەنگ بەرز دەکاتەوە کاتی وتنی؟

بەرواری دانان :2024-03-17 کۆدی پرسیار:3408

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ووتنی(امین) لە دوای ئیمام کاتێ سورەتی (الفاتحة) دەخوێنێت؟ ئایا ئافرەت دەنگ بەرز دەکاتەوە کاتی وتنی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وتنی (امین) دوای سورەتی فاتیحە بەدوای ئیمامەوە سوننەتە، هەروەها سوننەتەنیشە دەنگ بەرز بکەیتەوە. (فتح الباري) لابن رجب (4/493)، (الاستذكار) لابن عبد البر (1/475).

٢ـ ئافرەتیش بۆی سوننەتە (امین) بخوێنێ بەڵام نابێ دەنگی بەرز بکاتەوە، لەبەر ئەوەی فەرمان بە ئافرەت کراوە دەنگی نزم بکات لەناو نوێژ بە جەماعەت لەگەڵ پیاوی بێگانە لە ترسی فیتنە، بۆیە ئەگەر ئیمام هەلەی کرد ئافرەت تەنها چەپلە لێدەدات و پیاویش سبحان الڵە دەڵێت. (فتح الباري) لابن حجر (3/77)، (المغني) لابن قدامە (3/38)، (المجموع) للنووي (3/390).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام