پرسیار: حوکمی سەردانی گۆڕستان کردن بە پێخواسی؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- سەردانی گۆڕستان بە پێخواسی سوننەت نییە و هیچ ئەسل و ئەساسی بۆی نییە، لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون.
٢- سەبارەت بە هاتووچۆ کردن لەناو گۆڕستان بەنێو گۆڕەکاندا بە پێخواسی ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ڕۆیشتن بەنێو گۆڕەکاندا بە پێخواسی مەکروهـ نییە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
- عن أنسِ بن مالكٍ رَضِيَ اللهُ عنه قال: قال نبيُّ اللهِ (ﷺ): (إنَّ العبدَ إذا وُضِعَ في قبره وتَوَلَّى عنه أصحابُه إنَّه ليَسْمَعُ قَرْعَ نِعالِهم). أخرجه البخاري (1374)، ومسلم (2870).
واتە: لە ئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (بەندەی مردوو ئەگەر خرایە ناو گۆڕ و هاوەڵەکانی بەجێیان هێشت گوێی لە دەنگی نەعلەکانیان دەبێت).
ڕووی کردنە بەڵگە: بەڵگەیە دروستە نەعل لەپێ بکەیت لەناو گۆڕستان، ئەگەر مەکروهـ بوایا پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕوونی دەکردەوە. (فتح الباري) لابن حجر (10/309).
- قیاس دەکەن لەسەر داخل بوونی مزگەوت بە نەعلەوە و نوێژ تێیدا ئەنجام دان، ئەگەر ئەمە مەکروهـ نەبێت ئەوە ڕۆیشتن بەنێو گۆڕەکاندا لەپێشترە مەکروهـ نەبێت، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی ئەنجام داوە بە نەعلەوە لەناو مزگەوتدا. (فتح الباري) (10/309). (المجموع) للنووي (5/312)، (المغني) لابن قدامة (2/421).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون موکروهـ بە نەعلەوە بەنێو گۆڕەکاندا بڕۆیت، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن باز و ابن عثمینە، بەڵگە:
- عن بشيرِ ابنِ الخصاصيَّةِ قال: (كنتُ أمشي مع رسولِ الله (ﷺ) فمَرَّ على قبورِ المسلمينَ فقال: لقَدْ سَبَقَ هؤلاءِ شَرًّا كثيرًا ثم مَرَّ على قبورِ المشركينَ فقال: لقد سَبَقَ هؤلاءِ خيرًا كثيرًا فحانت منه التفاتَةٌ فرأى رجلًا يمشي بين القُبورِ في نَعْلَيهِ فقال: يا صاحِبَ السِّبتيَّتينِ أَلْقِهِما). أخرجه أبو داود (3230)، والنسائي (2048)، وابن ماجه (1568)، وأحمد (20806)، والبخاري في (الأدب المفرد) (775) جود إسناده الإمام أحمد كما في (تنقيح التحقيق) (2/158)، وابن القيم في (تهذيب السنن) (9/49) ، وحسن إسناده النووي في ((الأذكار)) (365)، والعيني في (العلم الهيب) (401)، وصحح الحديث الطحاوي في (شرح معاني الآثار) (1/510)، والألباني في (صحيح الأدب المفرد) (596)، والوادعي في (الصحيح المسند) (188).
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی بەم پیاوە کردن نەعلەکانی دابنێت کاتێک بینی بەنێو گۆڕەکاندا دەڕوات، کەمترین حالەت ئەوەیە سوننەتە بە پێخواسی بڕۆیت بەنێویاندا و مەکروهە بە نەعلەوە بەنێویاندا بڕۆیت. (المغني) لابن قدامة (2/421).
- دانانی نەعل نزیکترە بۆ تواضع و ڕێزگرتن لە مردووی موسڵمانان. (كشاف القناع) للبهوتي (2/141).
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە دروستە و مەکروهـ نییە، واللە أعلم.