سەردێری پرسیار: ئاو دەرچوون لە خەودا غوسل واجب دەکات لە کاتێکدا تۆ خەوتوویت و ھیچ شتێکیشت نەکردووە؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێت؟

بەرواری دانان :2024-03-24 کۆدی پرسیار:3416

پرسیار:

پرسیار: ئاو دەرچوون لە خەودا غوسل واجب دەکات لە کاتێکدا تۆ خەوتوویت و ھیچ شتێکیشت نەکردووە؟ ئایا ڕۆژوو دەشکێنێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ تووش بوون بە ئیحتلام لە لەخەودا ڕۆژوو ناشکێنێت، لەبەر ئەوەی شتێکە بێ ویستی خۆتە. (المغني) لابن قدامە (٣/٢٢).

٢ـ ئەگەر لەخەودا ئاو دەرچێ یان جوووت بوون ئەنجام بدەیت خۆشۆردن واجب نابێت تا دوای هەستانەوە ئاو دەبینیت، ئەگەر ئاوت بینی ئەوکات خۆشۆردن واجب دەبێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام