پرسیار: ئایا سۆنەرکردنی داخیلی یان فححص داخلی رۆژوو دەشکێنێ بۆ ئافرەتی دووگیان؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ سۆنەری خارجی و داخلی لەبەر کەشف کردنی عەورەت ڕۆژوو ناشێکێنێت.
٢ـ سۆنەری داخلی لەبەر داخل بوونی شتێک بەنێو فەرجی دا ڕۆژوو ناشکێنێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
٣ـ باشتریش وایە سۆنەر لە شەودا بکرێت بۆ دڵنیایی و ڕزگاڕ بوون لە جیاوازی نێوان زانایان، ئەگەر ناچار بووی لە ڕۆژدا کردت ڕۆژوو دروستە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.