پرسیار: دروستە پیرۆزبایی ڕەمەزان بکەیت بۆ نموونە بەیەکێک بڵێیت ڕەمەزانت پیرۆزبێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ فەرموودەی صحیح جێگیر بووە پێغەمبەری خوا مژدەی بە هاوەڵانی داوە بە هاتنی مانگی ڕەمەزانی، بۆیە پیرۆز بایی لەیەکتر کردن سەبارەت بە هاتنی مانگی ڕەمەزان مەجالی تێدایە.
٢ـ هیچ وشەیەکی دیاری کراو نییە بۆ پیرۆزبایی کردن لەیەکتری.