سەردێری پرسیار: ئایا واجبە ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکەیتەوە یەکسەر یان دەتوانی تاخیری بکەیت؟

بەرواری دانان :2024-03-26 کۆدی پرسیار:3419

پرسیار:

پرسیار: ئایا واجبە ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکەیتەوە یەکسەر یان دەتوانی تاخیری بکەیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ دروستە ڕۆژووی ڕەمەزان قەزا بکەیتەوە بە ئارەزووی خۆت لە هەر کاتێکی ساڵدا بەمەرجێک نەگات بە ڕەمەزانێکی تر، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، لەبەر ئەوەی عائشە ڕۆژووی ڕەمەزانی لە مانگی شەعبان قەزکردۆتەوە. رواه البخاري (1950)، ومسلم (1146).

٢ـ هەر کەسێک قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان تاخیر بکات بێ عوزر تا ڕەمەزانێکی تر، ئەوە تەنها قەزکردنەوە لەسەرە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن حزم و شەوکانی و ابن عثیمینە و حەسەنی بەسڕی و ابراهیم النخعی یە. (الإشراف) (3/147, 148)، (المحلى) (6/260)، (البحر الرائق) لابن نجيم (2/307)، (بدائع الصنائع) للكاساني (2/104).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام