پرسیار // ئایا دروستە دوو زیکری وەک یەک تێکەل بەیەکتر بکەیت ، وەک زیکری دوای نوێژی واجب لەگەل زیکری بەیانی یان ئێوارە تێکەل بکەیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە دوو زیکری وەک یەک ئەگەر کاتیان پێکەوە بێت تێکەڵ بەیەکتری بکەیت ، نموونە :
خوێندنەوەی ئایەت کورسی و سورەت الفلق ، الناس ، الاخلاص سونەتە دوای نوێژی واجب بلێیت یەک جار ، وە سونەتە کاتی بەیانیان و ئێوارانیش ( واتە زیکری بەیانیان و ئێواران ) ئەمانە بلێیت بەلام سێ جار دەوترێن بێجگە لە ئایەت کورسی نەبێت یەکجار دەوترێت ، کەواتە ئەم دوو زیکرە وەک یەکترن لەم کاتە دروستە دوای نوێژی بەیانی یان عصر یەکجار ئایەت کورسی بخوێنی بۆ زیکری دوای نوێژ و بۆ زیکری بەیانیان و ئێواران ، وە سێ سورەتەکەی تریش سێ جار دەخوێنی بۆ زیکری دوای نوێژ و زیکری بەیانیان و ئێواران .
هەروەها دەلێن دروستە ئەگەر دوو نوێژ کۆبکەیتەوە یەک زیکر بۆ هەردووکیان بکەیت بە دوو نییەت ، نموونە : نوێژی نیوەڕو ئێوارە کۆتکردەوە ، دوای ئەوەی نوێژی نیوەڕۆ دەکەیت پاشان یەکسەر نوێژی عصر دەکەیت بێ ئەوەی زیکری دوای نوێژی نیوەڕۆ و سونەتی دوای نوێژی نیوەڕۆ بکەیت ، لەم کاتە دروستە دوای نوێژی عصر یەک زیکری دوای نوێژ بکەیت نییەتی زیکری دوای نوێژی نیوەڕۆ و ئێوارەت هەبێت .
هەندێک زانا دەلێن یەک زیکر بۆ هەردووکیان بەسە ئەگەر نوێژ کورت کردن و کۆکردنەوە بێت یان تەنها کۆکردنەوە بێت چونکە هەردووکیان بە یەک نوێژ حساب دەکرێن .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ