سەردێری پرسیار: حوکمی وتنی (مرحبا یا شهر رمضان) بە دەنگی بەرز لە پازدە ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان و (الوداع یا شهر رمضان) لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان یان پازدە ڕۆژی کۆتایی؟

بەرواری دانان: 2024-03-26 کۆدی پرسیار: 3420

پرسیار:

پرسیار: حوکمی وتنی (مرحبا یا شهر رمضان) بە دەنگی بەرز لە پازدە ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەمەزان و (الوداع یا شهر رمضان) لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان یان پازدە ڕۆژی کۆتایی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ وتنی (مرحبا یا شهر رمضان) و (الوداع یا شهر رمضان) وەک زیکر و عیبادەت هیچ ئەسل و ئەساسی نییە و داهێنراوە، هیچ فەرموودەی صحیح لەسەری نەهاتووە.

٢ـ پێشینەکان مژدەیان بەیەکتر داوە بە هاتنی مانگی ڕەمەزان و بەبیری یەکتریان هێناوەتەوە کە مانگی ڕەمەزان بەرەو کۆتایی هاتنە، بۆ ئەوی کردەوەی باشی تێدا ئەنجام بدەن، هەبووە بە شیعر باسی مالئاوایی کردنی کردووە لە ڕەمەزان، بەڵام نەیان کردووە بە شتێکێ زەق و دروشم لە مزگەوت بە دەنگی بەرز بڵێنەوە.

٣ـ ئەسڵ وایە هێمنی ناو مزگەوت بپارێزی لە عیبادەت کردندا، نابێت دەنگ بەرز بکەیتەوە لە قورئان خوێندنەوە بەسەر کەسانی ترەوە، ئەی چۆن دەبێت دەنگ بەرز بکەیتەوە لە شتێک کە عیبادەتیش نییە؟!

٤ـ ئیمام دەتوانێ ئامۆژگاری خەڵک بکات کە ڕەمەزان بەرەو کۆتاییە و کردەوەی باشی تێدا ئەنجام بدەن، بەتایبەتی دە شەوی کۆتایی، نەک وەک شتێکی بەردەوام دوای نوێژ و لەنێوان تەراویحەکان بگوترێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام