پرسیار: ئایا ئەوەی حیجاب نەبێت جەھەنەمییە یانی ئیلا دەبێت بسووتێت ئینجا بچێتە بەھەشت یان ئەگەر چاکەکانی تری ئەوەندە زۆر بێت وا بکات بچێتە بەھەشت بێ ئەوەی بچێتە ناو ئاگر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ حیجاب واجبە لەسەر ئافرەت بە یەک دەنگی هەموو زانایان، دروشمی دیاری ئافرەتی موسڵمانە بۆ ئەوەی پێ بناسرێتەوە.
٢ـ حیجاب نەکردن تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان و شایستەی سزایە، بەڵام لەژێر ویستی خوای گەورە دایە بۆ سزا و کافر نابێت ئەگەر بچێتە دۆزەخ و هەتا هەتایی نابێت.
٣ـ شایەتی نادرێت بۆ کەسێک بەدیاری کراوی بۆ بەهەشت مەگەر بەڵگەی تایبەت هاتبێت، وە شایەتی نادرێت بەسەر کەسێکی دیاریکراو بۆ ناو ئاگر مەگەر بەڵگەی تایبەت هاتبێت، شایەتی نادرێت لەسەر گومان. (مجموع الفتاوى) لابن تیمیە (٣٥/٦٨).
٤ـ خوای گەورە لە هەموو تاوانێک خۆش دەبێت جگە لە شیرک، خاوەنی تاوانی گەورە لەژێر ویستی خوای گەورە دایە یان لێی خۆش دەبێت یان سزای دەدات.