پرسیار: کەسێ دایک و باوکی موسڵمان نەبن دەتوانێ سەردانیان بکات و پەیوەندی هەبێ لەگەڵیان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن چاکه کردن لەگەڵ دایک و باوک لە گەورەترین واجبەکانە دوای ئیمان، خوای گەورە فەرمانی کردووە بە چاکە کردن لەگەڵیان ئەگەر چی کافریش بن، هەروەک دەفەرووێت: (وإن جاهداك على أن تشرك بي ما ليس لك به علم فلا تطعهما وصاحبهما في الدنيا معروفا واتبع سبيل من أناب إلي ثم إلي مرجعكم فأنبئكم بما كنتم تعملون) {لقمان: 14}.
وتەی: (فَلَا تُطِعْهُمَا﴾: نەیفەرموو: (چاکەی لەگەڵیان مەکە)، یان (ئازاریان بدە)، بەڵگەیە چاکردن لەگەڵیان لەسەر واجبی خۆی ماوەتەوە و ئەزیەت دانیش لەسەر حەڕامی خۆی ماوەتەوە.
نەهی کردن لە گوێڕایەڵی کردنی دایک و باوک بۆ شیرک، گوێڕایەڵی مخلوق ناکرێت لە سەرپێچی خوا، لەبەر وتەی: ﴿وَإِنْ جَاهَدَاكَ عَلَى أَنْ تُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا﴾.
دایک و باوک ئەگەرچی موشریکیش بن دەبێت موسڵمان لەگەڵی باش بێت، بە کوفر و شیرک مافی دایک و باوک نافەوتێت و پەیوەندی خزمایەتی و گەیاندنی سیلەی ڕەحم نابڕدرێت، بەڵکو تەنها لە سەرپێچی خوا گوێڕایەڵیان ناکرێت، لەبەر وتەی: ﴿وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا﴾.