پرسیار: زەکاتی سەرفترە بەئارد دروستە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ واجبە زەکاتی سەرفترە ئەو شتە بدرێت کە خواردن و قوتی خەڵکە، لەسەر ئەمە دروستە ئاردیش بدرێت، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و ئەبو حەنیفە و ابن تیمیە و ابن عثیمینە. (المغني) (2/357)، (مجموع الفتاوى) (25/69)، (الإنصاف) (3/180).
٢ـ ئەو فەرموودەی هاتووە یەک صاع ئارد سەرفترەی داوە فەرموودەکە لاوازە، بەڵام مانای ئەوە نییە دروست نییە زەکاتی سەرفترە بە ئارد بدرێت.
٣ـ یەک صاع ئارد دەدرێت، بە نزیکەی دەکاتە دوو کیلۆ یان دوو کیلۆ و نیو.