پرسیار: حوکمی فرۆشتن تابلۆ و وێنە؟
وەڵام: زانایان تابلۆ یان لەوحە دوو جۆرە:
یەکەم: ئەگەر هی دیمەنێکی سروشتی بێت، ڕوح لەبەر نەبێت، ئەوە دروستە، چونکە ئەگەر شتێک ڕێگەپێدراو بێت ئەوەی بەروبوومیشی یان قازانجیشی ڕێکەپێدراوە.
دووەم: ئەگەر لەوحە وێنەی ڕوح لەبەرێک بێت ئەمەیان دوو حاڵەتە:
١ـ وێنەی تەواوی ڕوح لەبەرەکەیە بە هەموو ئەندامەکانیەوە، ئەمەیان حەرامە.
٢ـ وێنەی تەواوی ڕوح لەبەرەکە نییە، تەنها سەری ڕوح لەبەرەکەیە یان بەشێکی لاشەیە، ئەمەیان دروستە بفرۆشیت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان. (الموسوعة الفقهية الكويتية) (12/ 117)، (الإقناع) (3/ 230)