پرسیار: ئايا جائيزه به خەسو بلێيت دايكه؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بانگ کردنی خەسوو بە دایک دروستە وەک ڕێزگرتن و خۆشەویستی، چونکە:
١ـ ئەم قسەیە دەوترێ وەک ڕێز، وەک ئەوەیە وایە بڵێت تۆ لە شوێنی دایکمی بۆ ڕێز و خۆشەویستی.
٢ـ بەکارهێنانی ئەم قسەیە خۆشەویستی دەکەوێتە نێوانیان، دەچێتە ژێر قسەی باش لەگەڵ خەڵک کردن، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (وقولوا للناس حسنا [البقرة:83].
٣ـ هیچ قەدەغەکراوی تێدانییە، لەبەر ئەوەی دایکی خێزانت (واتە: خەسوو) لەسەر پیاو حەرامە هەتا هەتایی ئەگەر عەقدی زەواجی کرد، پێچەوانەی ئەوەی بە خێزانی خۆی بڵێت خوشکە یان دایە، ئەمەیان وەک ڕێزیش زانایان دەڵێن مەکروهە، لەبەر ئەوەی لێچووی ظهارە.