سەردێری پرسیار:چۆن پیرۆزبایی جەژن بکەین و گەر کەسێک پیرۆزبای جەژنی لێ کردین چۆن وەڵامی بدەینەوە؟

بەرواری دانان :2024-04-09 کۆدی پرسیار:3432

پرسیار:

پرسیار: چۆن پیرۆزبایی جەژن بکەین و گەر کەسێک پیرۆزبای جەژنی لێ کردین چۆن وەڵامی بدەینەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ ھیچ فەرموودە نەھاتوون شتێکی دیار کردبێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژی جەژن بڵێین وەک دلخۆشی دەربڕین و پیرۆزبایی لە یەکتر کردن، بەڵکو لە ھەندێک ھاوەڵان نەقل کراوە بە یەکتریان دەوت: (تقبل اللە منا و منکم).

عن جُبَيْرِ بْنِ نُفَيْرٍ قَالَ: (كَانَ أَصْحَابُ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا اِلْتَقَوْا يَوْمَ الْعِيدِ يَقُولُ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ: تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْك). قال الحافظ: إسناده حسن.

واتە: لە جبیر بن نفیر دەگێڕنەوە فەرمووی: (ھاوەلانی پیغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر ڕۆژی جەژن بە یەکتر بگەیشتبوانا بە یەکتریان دەوت: (تقبل اللە منا و منك)، واتە: خوای گەورە لە ئێمە و لە تۆش قبول بکات).

٢ـ وتنی: (تقبل اللە منا ومنکم، و أحالە اللە علیك)، لە ڕۆژی جەژن دروستە و هیچی تێدانییە، پێشەوایان ڕێگەیان داوە. (المغنی) (٢/٢٩٥ـ٢٩٦)، (الفتاوى الكبرى) لابن تیمیە (٢/٢٢٨).

٣ـ خۆشی دەربڕی و پیرۆزبایی لە یەکتر کردن لە جەژندا ھیچ وتەیەکی تایبەتی نییە، بەڵکو ئەوەی خەلک دەڵێن و لەسەری دەڕۆن دروستە ئەگەر تاوان نەبێت. (مجموع فتاوى ابن عثيمين) (16/208-210).

٤ـ سەبارەت بە پیرۆزبایی لە یەکتر کردن پێش جەژن ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ زانایان دەڵێن ئەمەیان پێچەوانەی کردەوەی ھاوەلانە کە پیرۆزباییان لەیەکتر کردووە دوای نوێژی جەژن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام