پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر کڕین و فرۆشتن کردن بەسەر برای موسڵمانەوە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ دروست نییە فرۆشتن بکەیت بەسەر فرۆشتنی براکەتەوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەرامی ئەم کردەوەیە، نموونە: کەسێک بە کڕیار دەڵێت ئەمە بۆ تۆ بە (١٠) دینار، کەسێکی تر بە کڕیار دەڵێت من پێت دەفرۆشم بە (٩) دینار یان من پێت دەدەم زۆر باشترە لەمە، هەروەها کڕین بەسەر کڕین براش داخل دەبێت و هەمان شتە. (التمهيد) (13/318)، (شرح صحيح مسلم) للنووي (10/158)، (روضة الطالبين) للنووي (3/416)، (المبدع) لبرهان الدين ابن مفلح (3/384).
عن أبي هریرة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: (نَهَى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) أَنْ يَبِيعَ حَاضِرٌ لِبَادٍ، وَلا تَنَاجَشُوا، وَلا يَبِيعُ الرَّجُلُ عَلَى بَيْعِ أَخِيهِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ، وَلِمُسْلِمٍ: (لا يَسُومُ الْمُسْلِمُ عَلَى سَوْمِ) الْمُسْلِمِ.
واتە: لە أبي هریرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە لەوەی کەسی ئامادەبوو شت بۆ کەسی گوند بفرۆشێت، فێلبازی مەکەن لە کڕین و فرۆشتندا، پیاو با فرۆشتن بەسەر فرۆشتنی برایەکەوە نەکات)، ڕوایەتی مسلم دەفەرمووێت: (موسڵمان با کڕین و فرۆشتن نەکات بەسەر برای موسڵمانەوە).
(لا يَسُومُ الْمُسْلِمُ عَلَى سَوْمِ الْمُسْلِمِ): السوم علی سوم أخیە: ئەوەیە کڕیار و فرۆشیار ڕێککەوتوون بەڵام گرێبەستیان نەکردووە، کڕیارێکی تر دێتە نێوانیان دەڵێت من دەمەوێت یان بە زیاتر لێت دەکڕم).(شرح مسلم للنووي) (١٠/١٥٨).
جیاوازی نێوان (بیع علی بیع أخیە) و (سوم علی سوم أخیە): هی یەکەم (بیع علی بیع أخیە) گرێبەستەکە تەواو بووە تەنها (خیار الشرط) یان (خیار الشرط) یان (خیار المجلس) ماوە، سەبارەت بە (سوم علی سوم أخیە) دوای ڕێککەوتنە و پێش گرێبەست ئەنجام دانە.
٢ـ حیکمەت لە حەرام کردنی کڕین و فرۆشتن کردن بەسەر برای موسڵمانەوە ئەوەیە چونکە:
- دەبێتە هۆی دروست بوونی ناکۆکی و ڕق و کینە لەنێوانیان.
- تەعەدا کردنە بەسەر مافی موسڵمانەوە، بەجۆرێک معاملەکە هەلدەوەشێنێتەوە. (المغني) لابن قدامة (4/161)، (المبدع) لبرهان الدين ابن مفلح (3/383).
٣ـ کڕین و فرۆشتن کردن بەسەر برای موسڵمانەوە حەرامە بە ڕەهایی (مطلق)ی، جا لە کاتی (خیار الشرط) بێت یان (خیار المجلس)، یان دوای کاتی گرێبەستەکە بێت، دوای گرێبەستیش دەبێتە هۆی دروست بوونی ناکۆکی و ڕق و کینە کەوتنە نێوانیان، وەک ئەوەی لە عەیبێک دەگەڕێت تا کەسەکە پەشیمان بێتەوە و گرێبەستەکە هەلوەشێنێتەوە. (الشرح الممتع للشيخ ابن عثيمين) (8/204).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نەهی تەنها لەوە کراوە کاتی سەرپشک بوون، لەو کاتەدا نابێت کڕین و فرۆشتنی بەسەر براکەتەوە بکەیت، کاتی تەواو بوونی گرێبەست دروستە کڕین و فرۆشتنی بەسەریەوە بکەیت، لەبەر ئەوەی گریبەستەکە تەواو بووە.
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، لەبەر عیلەتی نەهی کردنی فەرموودەکە، واللە أعلم.
٤- ئەگەر کڕین و فرۆشتن بەسەر برای موسڵمانەوە کرا کڕین و فرۆشتنەکە دروستە و تاوانبارە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، چونکە نەهی یەکە بۆ گرێبەستەکە ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ ئەم هەلس و کەوتە دەگڕێتەوە کە کەسەکە ئەزیەت دەدات و زیانی لێ دەدات، ئەمە شتێکە لە دەرەوەی گرێبەستەکەیە. (بدائع الصنائع) للكاساني (5/232).
٥ـ بەکڕێ دانەوە و بەکڕێ گرتنیش بەسەر برای موسڵمانەوە داخلی فەرموودەکە دەبێت، چونکە:
- یان بەکرێ دانەوەش دەچێتە ژێر (بیع) کڕین و فرۆشتن.
- یان هەمانی حیکمەتی نەهی کردن لە کڕین و فرۆشتن بەسەر برای موسڵمانەوە تێدایە. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثیمین (٩/٢٢٥).
٦ـ فەرموودەکە بەڵگەیە دروستە کڕین و فرۆشتن بکەیت بەسەر کافرەوە، ئەوەی لەژێر زیمەتی موسڵمانان دەژیت، چونکە برای موسڵمان نییە، لەبەر وتەی: (بیع أخیە).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە بەسەر کافریشەوە کڕین و فرۆشتن بکەیت، چونکە ئەو کافرەی لەژێر زیمەتی موسڵمانان دەژیت مالی پارێزراوە و خوێنی پارێزراوە، دروست نییە تەعەدا بەسەر مافی یەوە بکەیت، فەرموودەکە باسی غالبی کردووە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەم قسەی کردووە لە ولاتی موسڵمانان، کەواتە کڕین و فرۆشتن بەسەر کافریشەوە حەرامە. (فتح ذي الجلال والإکرام) لابن عثمین (٩/٢٢٦).