سەردێری پرسیار:دروستە ڕوژی جومعە و شەممە بەرۆژوو بیت بە نیەتی ڕۆژووی شەوال؟

بەرواری دانان :2024-04-12 کۆدی پرسیار:3435

پرسیار:

پرسیار: دروستە ڕوژی جومعە و شەممە بەرۆژوو بیت بە نیەتی ڕۆژووی شەوال؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ باش نییە ڕۆژی جومعە تایبەت بکەیت بۆ بەڕۆژوو بوون مەگەر ڕۆژێک پێش جومعە یان پاش جومعە لەگەلی بەڕۆژوو ببیت.

٢ـ کەسێک ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت و ڕۆژێک دەشکێنێت ڕۆژێکیان بکەوێتە جومعە دروستە، یان یەکێک عادەتی وابێت یەکەم ڕۆژی ھەموو مانگێک بەڕۆژوو بێت یان کۆتاییەکەی یان ناوەڕاستەکەی.

ـ ئەگەر مرۆڤ ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بێت یان شەوەکەی ھەلسێت بۆ شەو نوێژ نەک تایبەتی بکات، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە، ئەمە لە فەرموودەی پێغەمبەرەوە (ﷺ) وەردەگیرێت: (لاتخصوا یوم الجمعة).

نموونە: پیاوێک کرێکارە کار دەکات ھەموو ڕۆژەکانی ھەفتە ھەتا پێنج شەم، کاتی نییە ئیلا ڕۆژی جومعە نەبێت، وە دەیەوێت بەڕۆژوو بێت، ئەمەیان دروستە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بێت، چونکە ڕۆژی جومعەی تایبەت نەکردووە لەبەر ئەوە ڕۆژی جومعەیە، بەڵکو لەبەر ئەوە بووە چونکە ئەو ڕۆژە کاتی ھەبووە، ئەگەر کاتی ھەبوایا ڕۆژی دووشەم و سێ شەم بەڕۆژوو دەبوو.

نموونەیەکی تر: پیاوێک دەیەوێت ڕۆژوو قەزا بکاتەوە ھی ڕەمەزان، ھیچی لەسەر نەماوە مەگەر یەک ڕۆژوو نەبێت، وە ڕۆژی جومعە باشترین ڕۆژە بۆ کات کاتی ھەیە و بەڕۆژوو بوو ھیچی تێدا نییە. ئەگەر ڕۆژی عەرەفە کەوتە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بوو چونکە ڕۆژی عەرەفەیە، نەک بەڕۆژوو بوو چونکە ڕۆژی جومعەیە، ئەوە دروستە، چونکە بەڕۆژوو نەبووە چونکە ڕۆژی جومعەیە، بەلکو بەڕۆژوو بووە چونکە ڕۆژی عەرەفەیە. فتح ذي الجلال والاکرام (٧/٤٤٣).

٣ـ ڕۆژی شەممە تایبەت کردن بە ڕۆژووی سوننەت، ئەمەیان شوێنی نەھی یە ئەگەر فەرموودەکە صحیح بێت. (مجموع فتاوى ورسائل الشيخ ابن عثيمين) (٥٧/٢٠).

٤ـ دروستە ڕۆژووی شەوال لە هەینی و شەممە بگریت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام